ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
10 - 06 - 1428کۆچی
25 - 06 - 2007 زایینی
12:36 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1262
ــــــــــــــــــ
مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو نهێنی پیته‌كان له قورئانی گه‌وره بۆ موسڵمانان ڕوون ده‌كاته‌وه ..
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر..
له مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ئیمامی دوانزه‌هەم له ئالی به‌یتی پاک و دواهه‌مین خه‌لیفه‌كانی اللە ئیمام ناصر محمد یه‌مانی بۆ هه‌موو موسڵمانه باوەڕدارەکان به‌م قورئانه گه‌وره‌یه، سڵاو‌و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت، سڵاو لەسەر ئێمەو هەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان وە دروودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەران لە یەکەمیانەوە تا میسکی دواهەمینیان پێغەمبەری نەخوێندەوار نێردراوی اللە بۆ هەموو خەڵکی محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە سڵاو لەسەر ئەوەی شوێنی ڕێنماییکار بۆ ڕێگای ڕاست دەکەوێت، پاشان لەدوای ئەمە..
ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت، به‌ڕاستی اللە قورئانی گه‌وره‌ی كردووه به به‌ڵگه‌کەی من به‌سه‌رتانه‌وه له به‌ڵگه‌ی ئیمامه‌ت و پێشه‌وایه‌تی یان به‌ڵگه به‌سه‌رمه‌وه ئەگه‌ر نه‌متوانی له قورئان به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زانستان پێشكه‌ش بكه‌م بۆ ئه‌و گه‌له‌ی ده‌زانن و تێده‌گه‌ن، وه هه‌رگیزیش نه گاڵته‌چی و گاڵته‌جاڕه‌كان نه خۆبه‌گه‌وره‌زانه‌كانیش له ڕاستی به‌یانه‌كان تێناگه‌ن؛ به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی به عه‌قڵ و مه‌نتق به سەرنجێکی ته‌واو به بیر‌و به‌رچاوڕوونی به به‌ڵگه‌وه له به‌یانه‌كان وورده‌بنه‌وه، جا دواتر ئه‌وانه درک به‌مه ده‌كه‌ن كه ئایا یه‌مانی به حه‌ق قسه‌ده‌كات یان له‌م كه‌سانه‌یه کە گاڵته ده‌كات یان له‌وانه‌ی قسه ده‌كه‌ن لەسەر اللە به گومانه‌وه له‌كاتێكیشدا نازانن، له كاتێكدا گومانیش هیچ سودێکی نیە لە زانینی حەق و ڕاستیدا. جا من به لێكدانهوهیهک له ئیجتیهادی خۆمه‌وه قسه‌تان بۆ ناكه‌م و پاشان بڵێم (والله اعلم) به‌و مانایه‌ی ئه‌م قسه‌یه ئه‌گه‌ری ڕاست و هه‌ڵه هه‌ڵبگرێت، وه نه به پێوانەش به‌ڵكو له خود‌و دڵی بابه‌ته‌كه‌دا، جا ئێوه له قورئان به بیست و پێنج پێغه‌مبه‌رو نێردراو ده‌زانن، مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراویش به بیست و هه‌شت پێغه‌مبه‌رو نێردراو ده‌زانێت. له‌وه‌یه یه‌كێكتان بیه‌وێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "له كوێ ئه‌م سێ پێغه‌مبه‌ره‌ت بۆ هێناین له‌كاتێكدا ئێمه ده‌زانین ئه‌وان ته‌نها بیست و پێنج پێغه‌مبه‌رو نێردراون؟". جا یه‌كسه‌ر وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه به‌وه‌ی ئه‌م سێ پێغه‌مبه‌ره بریتین له‌وانه‌ی له چیڕۆکە نه‌زانراوه‌كه‌ی قورئانی گه‌وره‌دان ئه‌وانه‌ی اللە ناردنی بۆ یه‌كێک له ئاوه‌دانیه‌كان جا اللە چیڕۆکەکه‌یانی ناڕوون كردووه‌و له خودی چیرۆکەکەدا بۆی ڕوون نه‌كردوونه‌ته‌وه ناوی ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ی خه‌ڵكی ئاوه‌دانیه‌كه چی بوو وه گه‌لەکەیان كێ بوون؛ به‌ڵكو اللە چیڕۆکەکەیانی نه‌زانراو كردووه وه‌كو ده‌زانن. اللە ی پایەبەرزیش ده‌فه‌رموێت:
{إِذْ أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُم مُّرْسَلُونَ ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [يس].
جا به‌ڕاستی پێشتر له وتارێكدا ئه‌مه‌مان بۆ ڕوونكردنه‌وه به‌وه‌ی ئه‌وان بریتین له خودی خاوه‌نی ئه‌م چیڕۆکە نه‌زانراوه‌ی سوڕه‌تی كه‌هف، جا ئه‌م وتاره‌ی پێشترتان به‌یاد ده‌هێنمه‌وه‌و پاشانیش باس و خواسه‌كه‌تان به ووردی و تێروته‌سه‌لی به زانستی زیاتره‌وه بۆ باس ده‌كه‌ین.
___________
بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، سڵاو‌و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت، سڵاو لەسەر ئێمەو لەسەر هەموو موسڵمانان لە خەڵکی جیهان وە دروودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکانی بۆ خەڵکی جیهان لە یەکەمیانەوە تا میسکی دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە درووو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، پاشان لەدوای ئەمە..
سوێند بە اللە نامه‌وێت گومڕاو سه‌رلێشێواو بن تا به بێ زانست و ڕێنمایی و كتێبێكی ڕوون و ئاشكراوه شوێنم بکەون، جا له نێوانی من و ئێوه‌و هه‌موو خه‌ڵكیشدا قورئانی گه‌وره هه‌یه، جا هه‌ر كه‌سێک اللە پشتگیری كرد به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌وا ئه‌و زاڵه به حه‌ق له‌م بڕیار‌و بابه‌تانه‌ی لە گفتوگۆكاندا ده‌ستان پێكردووه، جا هه‌رچی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتن ئه‌وا ژماره‌یان سێ كه‌سه‌و چواره‌میان سه‌گه‌كه‌یانه. وه ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان ئایا ئه‌م چیڕۆکەتان نه‌بینیوه له قورئان کە اللە خاوه‌نی ئه‌م چیڕۆکەی به نادیاری هێشتۆته‌وه لەکاتێکدا قورئان ئەگه‌ر هاتوو چیڕۆكێكی گێڕایه‌وه ئه‌وا به ووردی و تێروته‌سه‌ل و ته‌واوی ده‌یگێڕێته‌وه جا له پاش ئه‌مە ناوی نێردراوه پێغه‌مبه‌ره‌كه باس ده‌كات بۆ ئاوه‌دانیه‌كه‌یان به‌ڵام له قورئاندا چیڕۆکێک بۆ ئاوه‌دانیه‌ک ده‌بینین شوێن و ناوه‌كه‌ی نه‌زانراوه وه گه‌له نیشته‌جێكه‌شی به نه‌زانراوی ده‌بینن؛ به‌ڵكو ده‌ڵێت خه‌ڵكی ئاوه‌دانیه‌كه كاتێک پێغه‌مبه‌ره‌كانیان بۆ هات سه‌ره‌تا اللە دوو پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردن جا به‌درۆیان زانین جا دواتر به پێغه‌مبه‌ری سێ یه‌م شکۆمەندی كردن، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:
{وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلًا أَصْحَابَ الْقَرْيَةِ إِذْ جَاءَهَا الْمُرْسَلُونَ ﴿١٣﴾ إِذْ أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُم مُّرْسَلُونَ ﴿١٤﴾ قَالُوا مَا أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُنَا وَمَا أَنزَلَ الرَّحْمَـٰنُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَكْذِبُونَ ﴿١٥﴾ قَالُوا رَبُّنَا يَعْلَمُ إِنَّا إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ ﴿١٦﴾ وَمَا عَلَيْنَا إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ ﴿١٧﴾ قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُكُم مَّعَكُمْ أَئِن ذُكِّرْتُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِفُونَ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [يس].
جا لێره‌دا ئه‌وه‌ی له قورئان وورد ده‌بێته‌وه ده‌سپێده‌كات و ده‌ڵێت له‌به‌رچی اللە ئه‌م چیڕۆکەی ناڕوون كردووه سه‌باره‌ت به خه‌ڵكی ئه‌م ئاوه‌دانیه؟ جا ئایا گه‌له‌كه‌یان كێ بوون؟ وه ناوی ئه‌م نێردراوانه‌ش چی بوون کە اللە بۆی ناردن؟ جا هه‌ر ده‌بێت له‌م چیڕۆکەدا نهێنیه‌كی نا ئاسایی هه‌بێت له نهێنیه‌كانی قورئانی گه‌وره کە هێشتا به ناڕوونی بۆ زانایانی ئایینی و موسڵمانان ماوه‌ته‌وه، وه ئێوه‌ش ده‌زانن له‌وێدا چیڕۆكی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت هه‌یه کە ناڕوونه جا هه‌ر ده‌بێت په‌یوه‌ندی هه‌بێت به خه‌ڵكی ئه‌م ئاوه‌دانیه‌ی کە اللە گێڕاویه‌تیه‌وه له قورئان به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی گه‌لی ئه‌م ئاوه‌دانیه بكات نه باسی ناوی ئه‌م سێ پێغه‌مبه‌ره‌ش کە اللە بۆی ناردن، جا ئه‌م ناڕوونیە له‌به‌ر چیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه چیڕۆکێکە، چیڕۆکەکانیش ڕوون و ئاشكران له قورئان وه‌كو چاكترینی چیڕۆکەکان کە بریتیه له چیڕۆکەکەی یوسف کە له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی گێڕاویه‌تیه‌وه، به‌هه‌مان شێوه هه‌موو ئه‌م چیڕۆکانەی قورئان ته‌نها هی ئه‌م ئاوه‌دانیه نه‌بێت کە اللە سه‌ره‌تا دوو پێغه‌مبه‌ری بۆ ڕه‌وانه‌كردن جا به‌درۆیان زانین جا ئه‌وه بوو به پێغه‌مبه‌ری سێیه‌م شکۆمەندی كردن.
جا له‌پاش ئه‌مه هه‌ڵده‌ستن به به‌راوردكردن سه‌ره‌تا له جۆری به‌ڵێنی هه‌ڕه‌شه‌كه لێیان کە خەڵكی ئه‌م ئاوه‌دانیه پێغه‌مبه‌ره‌كانیان پێ ترساند به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت‌و كۆتایی به بانگه‌وازه‌كه‌یان نه‌هێنن و نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئایینه‌كه‌یان ئه‌وا دواتر به‌ردبارانیان ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن ئێمه‌وه توشی سزایه‌كی گه‌وره ده‌بنه‌وه یاخود ئه‌وه‌تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سەر ئایینه‌كه‌یان به‌وه‌ی واز له بانگه‌وازه‌كه‌یان بهێنن:
{قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُكُم مَّعَكُمْ أَئِن ذُكِّرْتُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِفُونَ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم.
جا له‌پاش ئه‌مە ده‌ڕۆن بۆ چیڕۆکەکەی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت ده‌بینن به‌هه‌مان ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و به‌ڵێنه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن:
{إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِي مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوا إِذًا أَبَدًا} [الكهف:20].
وه له‌دوای ئه‌مه هه‌ڵده‌ستن به به‌راوورد كردن له نێوان ژماره‌ی پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كان بۆ ئه‌م ئاوه‌دانیه کە اللە ڕوون و ئاشكرا‌و دیار‌و ڕاشكاوی كردووه، اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{إِذْ أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ} [يس:14].
وه له‌پاش ئه‌مه ده‌ڕۆن بۆ ژماره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت کە اللە به‌هه‌مان شێوه ڕوون و ئاشكرا‌و دیار‌و ڕاشكاوی كردووه بۆ ئه‌هلی بیر‌و ئه‌وانه‌ی وورد ده‌بنه‌وه جا ده‌بینن ئه‌وان سێ كه‌سن و چواره‌میان سه‌گه‌كه‌یانه. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:
{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُل رَّبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ} صدق الله العظيم [الكهف:22].
جا هه‌رچی قسه حه‌ق و ڕاسته‌كه‌یه بریتیه له قسه‌كه‌ی یه‌كه‌م کە له ئایینده‌دا یه‌مانی چاوه‌ڕوانكراوو پشتیوانەکانی وتوویانه له‌وه‌ی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی فێری كردووه وه ئه‌م قسه‌یه‌شی به گومان و به بێ زانیاری به تفه‌نگ نان به تاریكه شه‌وه‌وه نه‌كردووه.. له‌به‌رئه‌مه‌شه اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ}.
وه اللە ئه‌م قسه‌یه‌ی به گومان و تفه‌نگ نان به‌تاریكه شه‌وه‌وه وه‌سف نه‌كردووه؛ به‌ڵكو ئه‌م قسانه‌ی کە وتراون له پێنجه‌كه‌وه تا ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت حه‌وتن و هه‌شته‌میان سه‌گه‌كه‌یانه جا ئه‌م قسانه تفه‌نگ نانه به تاریكه شه‌وه‌وه به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی زانست و زانیاری؛ به‌ڵكو به گومانه‌وه له‌كاتێكدا گومانیش هیچ سودێکی نیە لە زانینی حەق و ڕاستی، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ}.
جا ئه‌م قسانه وتراون هەر له‌به‌رئه‌مه‌ش اللە ی پایەبەرز فهرمووهتی:
{وَيَقُولُونَ}، به‌و مانایه‌ی ئه‌وانه وتراون، كه‌واته لە ڕاستیدا ئه‌م قسانه وتراون جا بوون به كارێكی ڕابردوو ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی زمانی عه‌ره‌بین، هه‌رچی قسه حه‌قه‌كه‌یه بریتی یه له قسه‌كه‌ی یه‌كه‌م کە هیچ كه‌سێک نه‌یوتووه‌و هێشتا له زانستی شاراوەو غه‌یبی دایه تا ئەوکاتەی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو یاوه‌ره‌كانی ده‌یڵێن له‌به‌رئه‌مەشه اللە نه‌یفه‌رمووه: ده‌ڵێن سێ كه‌سن و چواره‌میان سه‌گه‌كه‌یانه؛ به‌ڵكو فه‌رموویه‌تی:
{سَيَقُولُونَ} به‌و مانایه‌ی ئه‌م قسه‌یه هێشتا نه‌وتراوه بۆیەش فه‌رموویه‌تی:
{سَيَقُولُونَ}، به‌و مانایه‌ی ئه‌م قسه‌یه هێشتا له زانستی غه‌یب و شاراوە دایه‌و هێشتا نه‌وتراوه، وه ها ئه‌وه ئه‌م قسه حه‌ق و ڕاستە هات و وترا، جا ئایا ئێوه باوەڕ دەهێنن؟
وه ئه‌گه‌ر ووردبوونه‌وه له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:
{مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ}، ئه‌مه به‌و مانایه‌ی قسه حه‌ق و ڕاسته‌كه بریتی یه له كه‌مترین ژماره‌کە واته؛ سێ كه‌سن و چواره‌میان سه‌گه‌كه‌یانه، وه ناكرێت و ڕه‌وانی یه ژماره‌كه كه‌متربێت له‌مه ئه‌مه‌ش لەبەرئەوەی ئەگه‌ر ئێوه سه‌یری قسه‌ی قسه‌كاره‌كه بكه‌ن له هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت له‌وه‌ی کە له نێوانی خۆیان قسه ده‌كه‌ن ده‌بینن له‌گه‌ڵ یه‌ک كه‌س قسه ناكات به‌ڵكو له‌گه‌ل دوو كه‌س قسه‌ده‌كات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو وتی:
{فَابْعَثُوا أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمْ هَـٰذِهِ} [الكهف:19].
جا ئایا بۆتان ڕوون بوویه‌وه به‌ڕاستی من زاناترینی خه‌ڵكیم به ژماره‌كه‌یان و موفتیم له فەرمانەکەی ئه‌وان؟ جا ئایا به‌ڕاستی داده‌نێن؟ به‌ڵام مرۆڤ له هه‌موو شتێک زیاتر دەمەقاڵێ ده‌كات!
جا ئه‌وانه‌ش بریتین له هه‌مان ئه‌م سێ پێغه‌مبه‌ره‌ی کە ڕه‌وانه كران بۆ ئاوه‌دانیه نه‌زانراوه‌كه له چیڕۆکە نه‌زانراوه‌كه‌ی تر، جا یه‌كێک لێره‌دا ده‌مپچڕێنێت و ده‌ڵێت: "ئه‌وان چه‌ند لاوێک بوون کە باوەڕیان به په‌روه‌ردگارەکەیان هێنابوو باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه پێغه‌مبه‌رو نێردراو بن". جا له پاش ئه‌مه پێی ده‌ڵێین: هەردەبێت یەکێک لە لاوەکان بانگه‌وازیان کردبێت بۆ لای حه‌ق تا ئەوکاتەی ئەوانی تر شوێنی کەوتوون کە ئەویش بریتی بوو له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی یه‌كه‌م جا دواتر برا لاوه‌كانیشی به‌ڕاستیان دانا ئه‌وکەسەی ئه‌ركی به‌خێوكردن و چاودێری كردنی ئەوانی له ئه‌ستۆ گرتبوو کە بریتی بوو لە (ذو الكفل) له‌دوای مردنی باوكیان جا به په‌روه‌رده‌یه‌كی چاک په‌روه‌رده‌ی كردن هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش پێی وتراوه (ذا الكُفل) جا ئه‌مه ناوه‌كه‌ی خۆی نی یه، وه وێنه‌ی ئه‌و وه‌كو وێنه‌ی موسا‌و هاڕونه جگه له‌وه‌ی هاڕون گه‌وره‌تر بوو له مو‌سا جا په‌یامه‌كه بۆ سه‌ر مو‌سا دابه‌زی و اللە له‌گه‌ڵ ئه‌و كردی به وه‌زیری، جا هه‌ردووكیانی بۆ لای فیرعه‌ون ڕه‌وانه‌كرد، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:
{فَأْتِيَاهُ فَقُولَا إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ} صدق الله العظيم [طه:47].
هه‌رچی په‌یامه‌كه بوو ئه‌وا به‌سه‌ر موسادا دابه‌زی دروودو سڵاوی لێبێت، به‌هه‌مان شێوه لاوه‌كانیش په‌یامه‌كه به‌سه‌ر برا گه‌وره‌كه‌یان دابه‌زی جا لاوه‌كان باوەڕیان به فەرمان و بانگەوازەکەی ئەو هێنا، لەدوای ئه‌مه‌ش اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بۆ زیادكردن و كردنی به پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ براكه‌یان بۆ ئاوه‌دانیه‌كه، كه ئه‌وانه‌ش بریتین له هه‌مان ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ڵێن (الأسباط) كه نه یه‌هودی بوون نه نه‌صارا به‌ڵكو (أسباط ياسين - نه‌وه‌كانی یاسین) ـن دروودو سڵاوی لێبێت، بریتی بوون له سێ پێغه‌مبه‌ر کە یه‌كێكیان ئیلیاسی كوڕی یاسین بوو، وه ئومێدی لێخۆش‌بوونیش لە اللە ده‌كه‌م به‌وه‌ی له وتاره‌كه‌ی پێشتر قسه‌یه‌كی به گومانم كرد ده‌رباره‌ی ناوی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی کە هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت باوەڕیان پێهێنا جا وتم ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ئیدریسه كه ئه‌مه‌ش ناوه‌كه‌ی نه‌بوو به‌ڵكو ناوه‌كه‌ی ئیلیاسی كوری یاسینەو ئیدریس و یه‌سه‌عیش برای ئەو بوون وه هه‌مووشیان له باوكێكن کە پێی ده‌وترێت یاسین، جا ئه‌مه مه‌كه‌نه بەڵگە لەسه‌ر ناصر یه‌مانی به‌وه‌ی چۆن ئه‌و له وتاره‌كه‌ی پێشتردا ده‌ڵێت په‌یامه‌كه به‌سه‌ر ئیدریسدا دابه‌زی و ئێستاش ده‌ڵێت به‌ڵكو به‌سه‌ر ئیلیاسدا دابه‌زی جا منیش یه‌كسه‌ر وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: ئه‌مه به‌هۆی په‌له‌كردنم بوو له لێكدانه‌وه‌ی ناوی پێغه‌مبه‌ره‌كانی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت جا به گومانه‌وه قسه‌كه‌م كرد وه ئه‌مه تاكه قسه‌یه کە به گومانه‌وه وتبێتم به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانم به‌دڵنیایی و زانستی یه‌قینه‌وه وتوومه کاتێک وتم ئیدریس په‌یامه‌كه‌ی به‌سه‌ردا دابه‌زی، جا له‌سه‌رم پێویست بوو چاوه‌ڕوان بم بۆ وه‌حی تێگه‌یشتن (و‌حي التفهیم) له‌لایەن په‌روه‌ردگارەکەمه‌وه تا زانسته‌كه‌م زیاتر بكات به به‌یانه‌كه‌ی به‌وه‌ی ناوی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره چیه کە په‌یامه‌كه‌ی پێگه‌یشت ئایا ئه‌وه ئیدریس بوو یان ئیلیاس. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:
{وَلَا تَعْجَلْ بِالْقُرْآنِ مِن قَبْلِ أَن يُقْضَىٰ إِلَيْكَ وَحْيُهُ وَقُل رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا ﴿١١٤﴾} صدق الله العظيم [طه].
ئه‌م (ئایەتە) ش سەرزەنشت نی یه بۆ محمد نێردراوی اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- کە اللە قورئانی به‌سه‌ردا دابه‌زاند به‌ڵكو سەرزەنشتە بۆ ئه‌م كه‌سه‌ی اللە به‌یانه‌كه‌ی پێداوه کە ناصر محمد یه‌مانی یه جا به‌ڕاستی من په‌له‌م كرد له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ی په‌روه‌ردگارەکەم فێرم بكات به ده‌سه‌ڵاتی زانست و به‌ڵگه‌وه له قورئان، وه هه‌رگیزیش له‌دوای ئه‌مه بۆ هه‌میشه قسه‌یه‌كی تر ناكه‌م به گومانه‌وه، جا هه‌ڵه‌كه‌م گه‌وره نه‌بووه به‌ڵكو ئیدریسی لاوم كرد به گه‌وره‌ترین برا له ناو سێ براكه‌دا لەکاتێکدا ئه‌و له هه‌موویان گه‌وره‌تر نه‌بوو به‌ڵكو گه‌وره‌ترینیان ئیلیاسی كوڕی یاسین بوو دروودو سڵاوی اللە یان لەسەربێت، كه ئه‌م كه‌سه‌ش بوو په‌یامه‌كه‌ی پێ گه‌یشت، هه‌رچی براكه‌یه‌تی واته ئیدریس ئه‌وه نێردراوێكی ڕاستگۆیه چونكه براكه‌ی ئیلیاسی به‌ڕاستدانا به په‌یامه‌كه، جا به‌ڕاستی اللە زانسته‌كه‌ی زیادكردم ده‌رباره‌ی ناوه‌كانی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت وه به‌وه‌ی كامه پێغه‌مبه‌ریان بوو په‌یامه‌كه‌ی له‌لایەن په‌روه‌ردگاریه‌وه پێگه‌یشت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكرێت سێ كتێبیان بۆ بێت به‌ڵكو یه‌ک كتێبیان بۆ هات کە بریتی بوو له‌م كتێبه‌ی به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری اللە ئیلیاسدا دابه‌زی، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿١٢٣﴾ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿١٢٤﴾ أَتَدْعُونَ بَعْلًا وَتَذَرُونَ أَحْسَنَ الْخَالِقِينَ ﴿١٢٥﴾ اللَّـهَ رَبَّكُمْ وَرَبَّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿١٢٦﴾ فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ ﴿١٢٧﴾ إِلَّا عِبَادَ اللَّـهِ الْمُخْلَصِينَ ﴿١٢٨﴾ وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِي الْآخِرِينَ ﴿١٢٩﴾ سَلَامٌ عَلَىٰ إِلْ يَاسِينَ ﴿١٣٠﴾ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿١٣١﴾} صدق الله العظيم [الصافات].
جا ئه‌وانه بریتی بوون له هه‌رسێ پێغه‌مبه‌ر له یه‌ک نه‌وه واته له نه‌وه‌و كوڕه‌كانی یاسین (أسباط ياسين)، وه اللە هه‌موویانی ڕه‌وانه‌كرد بۆ یه‌ک ئاوه‌دانی كه بریتی بوو له ئاوه‌دانیه‌كه‌ی خۆیان وه اللە ش ته‌نها یه‌ک كتێبی پێدان كه بریتی بوو له‌م كتێبه‌ی به‌سه‌ر نێردراوی اللە ئیلیاسدا دابه‌زی، جا هه‌رسێ پێغه‌مبه‌ره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كه‌ی ئیلیاسدا هاتبوو بانگەوازیان ده‌كرد. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{قُولُوا آمَنَّا بِاللَّـهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ ﴿١٣٦﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
جا ئه‌وانه بریتی بوون له نه‌وه‌كانی یاسین (أسباط ياسين) نه‌ک نه‌وه‌كانی یه‌عقوب (أسباط يعقوب) جا له نه‌وه‌كانی یه‌عقوبدا ته‌نها پێغەمبەر یوسف هه‌بوو، به‌ڵام اللە فه‌رموویه‌تی (الأسباط) به كۆ نه‌ک به تاكه‌كه‌ی كه بریتی یه له (السبط) كه ئه‌ویش یوسف بوو دروودو سڵاوی لێبێت، پاشان اللە له ئایه‌تێكی تردا بۆی ڕوونكردوونه‌ته‌وه به‌وه‌ی (الأسباط) نه یه‌هودی بوون نه نه‌صارا. اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{أَمْ تَقُولُونَ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأسْبَاطَ كَانُواْ هُوداً أَوْ نَصَارَى قُلْ أَأَنتُمْ أَعْلَمُ أَمِ اللّهُ} صدق الله العظيم [البقرة:140].
وه ده‌شزانن نەوەی ئیسرائیل دابه‌ش بوون بۆ سه‌ر دوانزه هۆز له وه‌چه‌کانی دوانزه كوڕەكهی (یه‌عقوب)، جا پێغه‌مبه‌ری اللە یه‌عقوب له‌وان نه‌بوو؛ به‌ڵكو ئه‌و له پێش ئه‌وان بوو ئه‌وانیش له وه‌چه‌كانی ئه‌و بوون، وه یه‌عقوبیش له وه‌چه‌ی ئیبراهیمه دروودو سڵاوی لێبێت، یه‌هودو نه‌صاراش له وه‌چه‌ی ئه‌م دوانزه كه‌سه بوون كه نه‌وه‌ی یه‌عقوب بوون كه‌واته یه‌عقوب نه یه‌هودی بوو نه نه‌صرانی، وه به‌هه‌مان شێوه خۆشەویستی اللە ئیبراهیم دروودو سڵاوی لێبێت،، وه به‌هه‌مان شێوه‌ش (الأسباط) نه‌وه‌كانی یاسین واته هه‌رسێ برا پێغه‌مبه‌ره‌كه نه یه‌هودی بوون نه نه‌صارا به‌ڵكو ئه‌وان بریتی بوون له نه‌وه‌كانی یاسین كه ئه‌ویش باوكی سێ نه‌وه بوو، جا ئه‌وانه (یه‌هودو نه‌صارا) هیچ زانستێكیان نه به ئەوان هه‌بوو نه به ئیبراهیمیش، به‌ڵكو زانستیان به محمد نێردراوی اللە هه‌بوو کە نوسراو بوو له‌لایان له ته‌ورات و ئینجیل جا ئه‌وان نێردراوی اللە ده‌ناسن وه‌كو چۆن منداڵه‌كانی خۆیان ده‌ناسن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تُحَاجُّونَ فِي إِبْرَاهِيمَ وَمَا أُنزِلَتِ التَّوْرَاةُ وَالْإِنجِيلُ إِلَّا مِن بَعْدِهِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿٦٥﴾ هَا أَنتُمْ هَـٰؤُلَاءِ حَاجَجْتُمْ فِيمَا لَكُم بِهِ عِلْمٌ فَلِمَ تُحَاجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُم بِهِ عِلْمٌ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿٦٦﴾ مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيًّا وَلَا نَصْرَانِيًّا وَلَـٰكِن كَانَ حَنِيفًا مُّسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿٦٧﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
وه ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت، به ئاگا وه‌رنه‌وه بۆ به‌یانی ئه‌م پیتانه‌ی له سه‌ره‌تای بیست و نۆ سوره‌ته‌كه‌ی قورئانی گه‌وره‌دا هاتوون، جا ئایا گومانتان چۆنه به‌وه‌ی ئه‌م پیتانه ته‌نها چه‌ند وشه‌یه‌ک نه‌بن به‌ڵكو چه‌ند پیتێکی جیاكراوه‌و توند‌و تۆڵ بن؛ به چه‌ند هێمایه‌ک بۆ ئه‌م ناوانه‌ی سوێندیان پێ خوراوه بۆ ئه‌م بیست و هه‌شت پێغه‌مبه‌رو نێرداراوانه له‌گه‌ڵ ئیمام
(ن) كه بریتی یه له بیست و نۆهه‌می؟ به‌ڵام هێمایه‌كه مه‌رج نی یه یه‌كه‌م پیتی ئەم ناوه بێت کە سوێندی پێ خوراوه به‌ڵكو هه‌ر پیتێكی بێت جا ئەگه‌ر پیته‌كه پیتی یه‌كه‌م بێت له ناوه‌كه کە سوێندی پێ خوراوه یان له‌دوای پیته‌كه‌ی یه‌كه‌م له پیته‌كانی تری ناوه‌كه به‌ڵام له ناوی یه‌كه‌م تێپه‌ڕ ناكات.
جا سه‌یری ئه‌م پیتانه بكه‌ن کە له سه‌ره‌تای سوره‌تی مه‌ریه‌مدا هاتوون جا ئه‌وانه بریتین له پێغه‌مبه‌ره‌كانی نەوەی عیمران به ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م جا یه‌كه‌میان
{ كهيعص (١) } ـه:
جا هه‌رچی هێمای
( ك ) ـه ئه‌وا هێمایه بۆ ناوی پێغه‌مبه‌ری اللە زه
كهریا سڵاوی لێبێت.
وه هه‌رچی هێمای
( ه ) ـه ئه‌وه هێمایه بۆ ناوی پێغه‌مبه‌ری اللە
هاڕونی برای مه‌ریه‌م سڵاوی لێبێت.
وه هه‌رچی هێمای
( ي ) ـه ئه‌وا هێمایه بۆ ناوی
یه‌حيا دروودو سڵاوی لێبێت.
وه هه‌رچی هێمای
( ع ) ـه ئه‌وا هێمایه بۆ ناوی
عـيسا دروودو سڵاوی لێبێت.
وه هه‌رچی هێمای
( ص ) ـە ئه‌مه هێمایه‌كه کە ده‌رهێنراوه‌و وه‌رگیراوه له سیفه‌ت ناوی
( الصدّيقة ) ـی مه‌ریه‌م سڵاوی لێبێت، وه هێمایه‌كه له ناوه‌كه‌ی وه‌رنه‌گیراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ر نی یه به‌ڵكو ڕاست و ڕاستگۆ بوو گوفتارو فه‌رمانه‌كانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی به‌ڕاست دانا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{مَّا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ وَأُمُّهُ صِدِّيقَةٌ} صدق الله العظيم [المائدة:75].
هه‌رچی هێماکەی كۆتایی یه له قورئانی گه‌وره له سورەتی القلم کە بریتی یه له
(ن) ئه‌وا بریتی یه له
(ن) ـی
ناصر محمد یه‌مانی ئەگه‌ر بزانن، وه اللە نه‌یكردووم به پێغه‌مبه‌رو نێردراو به‌ڵكو کردوومی به ئیمامێكی گشتگیر بۆ ئیوه‌و بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كانتان مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌ی كوفری كرد به‌وه‌ی اللە منی گێڕابێت به ئیمام و پێشه‌وا بۆ كوڕی مه‌ریه‌م دروودوی سڵاوی لێبێت و وتی: "ناكرێت و ڕه‌وانی یه ببیت به ئیمام و پێشه‌وا بۆ هیچ نێردراوو پێغه‌مبه‌رێک جا تۆ هیچ نیت ته‌نها پیاوێكی چاکەکار نه‌بیت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكی چاکەکار بیت". جا دواتر وەڵامی ده‌ده‌مه‌وه به‌م فه‌رمووده‌یه‌ی اللە کە سوێندی به یه‌كه‌م پیت له ناوه‌كه‌ی به‌سه‌رخه‌ر بۆ نێردراوه‌كه‌ی خواردووه ئه‌و كه‌سه‌ی دواتر اللە لەسەردەستی ئەو بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهان ده‌رده‌خات جا ئه‌وه‌نده وه‌ڵامه‌ی به‌سه، اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ ﴿١﴾ مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ ﴿٢﴾ وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍ ﴿٣﴾ وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ ﴿٤﴾ فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ ﴿٥﴾ بِأَييِّكُمُ الْمَفْتُونُ ﴿٦﴾ } صدق الله العظيم [القلم].
سڵاوی اللە ش له‌سه‌ر ئه‌هلی بیر‌و هۆشمهندو ژیر‌و بیناكان به به‌ڵگه‌وه ئه‌وانه‌ی گوێ له قسه‌و گوفتار ده‌گرن له‌دوای ئه‌مه شوێنی چاكترینی ده‌كه‌ون.
وه له‌سه‌رتانه ئه‌وه بزانن ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان جیاوازی له‌نێوان لێكدانه‌وه‌ی من و زۆرێک له موفه‌سیره‌كانتان وه‌كو جیاوازی نێوان حه‌ق و بەتاڵە، جا به اللە سوێندتان ده‌ده‌م سه‌یری ئه‌م ته‌فسیره‌و ته‌فسیری ئه‌وانه‌ش بكه‌ن کە ئایه‌تی (ن والقلم) یان ته‌فسیركردووه
جا بە اللە سوێندتان ده‌ده‌م ئایا ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه عه‌قڵه‌كانتان قبوڵی ده‌كات و دڵتان پێی ئۆقره ده‌گرێت؟ جا ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت ئایا تا ئه‌م سنوره ئێوه گومڕاو ملكه‌چ بوون بۆ نه‌زانی مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت جا ئه‌م گێڕانەوانە وه‌رده‌گرن بەبێ ئه‌وه‌ی بیریان لێبكه‌نه‌وه به عه‌قڵ و نوری بینایی به به‌ڵگه‌وه به‌وه‌ی ئایا ئه‌مه حه‌ق و ڕاسته یان به‌تاڵ؟ جا ئه‌گه‌ر لە اللە ترسان و خۆتان پاراست ئه‌وا به‌حه‌ق و ڕاست نه‌بێت ناتانه‌وێت به‌م گێڕانەوانە له‌سه‌ری قسه بكه‌ن جا دواتریش اللە ده‌سه‌ڵاتێكتان پێده‌دات به‌وه‌ی بتوانن حه‌ق و به‌تاڵ له یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه ئه‌ویش بریتی یه له نوری بینایی پۆڵایین له دڵدا جا به‌حه‌ق و به‌تاڵ ده‌زانن، پاشان سه‌یری ناوی ئه‌م ماسیه بكه‌ن (ليواقن) وه ناوی گایه‌كه‌ش (يهموث) له‌كاتێكدا من ئه‌م ناوانه ده‌بینم ناوی شه‌یتانه سه‌ركه‌شه ملهورڕه‌كان بن، جا ئایا واشده‌زانن ئه‌م لێكدانه‌وه‌یە باشتره له لێكدانه‌وه‌كه‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو؟ جا دواتریش هه‌واڵه‌كه‌ی ده‌زانن له‌دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌وه‌ی كێ ژێره‌و ژوور ده‌بێت و تیا ده‌چێت، نەفرەتی اللە ش له‌سه‌ر درۆزنان بێت.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خۆشه‌ویستی به‌ڕاستدانه‌ره باوه‌ڕداره یاوەرە چاکەکارەکان؛ ئیمام ناصر محمد یه‌مانی.
_____________