ئیمام ناصر محمد یەمانی
12 - 10 - 1432 ك
11 - 09 - 2011 مـ
04:26 به‌یانی
ـــــــــــــــــــــ


قسەت چی یە ئەی ئیمامی ھیدایەت، ئایا لەسەر ماڵی قەرز زەکات ھەیە ؟


بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدي مُحمد وآله الأطهار وجميع المُسلمين إلى يوم الدين..
حەقەکە ئەوەیە دەڵێین:
ئەو ماڵەی کەوا کۆدەکرێتەوە بۆ دانەوەی قەرز ئەوا ھیچ زەکاتێکی لەسەر نی یە، لەبەر ئەوەی موڵکی خاوەنەکەی نی یە بەڵکو حەقی کەسانێکی ترە، حەقێکە لەگەردنی ئەو کەسەدا کە پێویستە لەسەری بیداتەوە.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ

- - - تم التحديث - - -


ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
18 - 02 - 1433 ك
13 - 01 - 2012 مـ
07:32 به‌یانی

[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=5497
ــــــــــــــــــــ


بەیانی زیاتر لە دەستنیشانکردنی بەشی دیاریکراوی فەرزی زەکات ..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدي محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم وجميع المسلمين إلى يوم الدين..

ئەمە رەددی ئێمەیە بۆ ئەو پرسیارکارانەی کەوا دەربارەی بڕی زەکاتی خشڵ پرسیاردەکەن جا برەکە بریتی یە لە دەیەک ھەروەکو لەپێشتردا روونمان کردەوە، وە به‌گوێره‌ی نرخی ئاڵتون له‌ رۆژی ده‌رهێنانی زه‌كاته‌كه‌‌ ده‌رده‌هێنرێت نه‌وه‌ك به‌گوێره‌ی نرخی ئه‌و رۆژه‌ی كه‌وا کڕدراوە.

وە زەکاتی ماڵیش کاتێکی زانراوی نی یە بەڵکو حەقی اللە ی لێدەردەھێنرێت لەو رۆژەی کەوا پەیدای کردووە.
ھەرچی ئه‌و جۆره‌یه‌ كه‌وا کاته‌كه‌ی زانراوه‌ بریتی یە لە سامانێك کەوا ساڵێكی بەسەردا تێپەردەبێت وەکو زەکاتی وشترو چێڵ و جگە لەوانەش لەئاژەڵەکان، وە بۆ ئەوکەسه‌ی‌ كه‌وا ماڵەكەی خاوێن دەكاتەوە نی یه‌ كه‌وا بێت كامه‌یان تێیاندا له‌رو لاوازو بێهێزه‌‌ ئه‌وه‌یان ھەڵبژێرێت لە گۆشتنیدا بەڵکو هه‌رگیز ناگەنه‌ پله‌ی چاكی و چاكه‌كاری هه‌تا ئه‌وه‌ی چاكترینیانه‌ لێیان ده‌رنه‌كه‌ن، جا ھەرکەسێک دە وشتری ھەبوو جا گه‌ر وشترێکی لێ دەرکرد ئەوە بریتی یە لە دەیەک، جا گەر وشتره‌كه‌ نێر بێت یا مێ گرنگ ئەوەیە کەوا چاکترینی لێدەرکردووە لەناویاندا، تەنھا لەیەک حاڵەتدا نەبێت بەوەی کەوا ئەو چاکترینەیان کە لەناویانە تاکە وشتری نێر بێت لەنێوان وشترەکاندا، جا لێره‌دا اللە لەسەری قورس نەکردووە تا بیبەخشێت، وە لێره‌دا ئه‌و كاته‌ ده‌گاته‌ پله‌ی چاكی و چاكه‌كاری كه‌وا جگه‌ له‌م تاکە وشتره‌ نێره‌یه‌ ببەخشێت، بەڵام بە مەرجێک کەوا چاکترینیان بێت لەدوای وشترە نێره‌كه، لەبەرئەوەی اللە سەدەقەی فەرزکراو قبوڵ ناکات لە ئاژەڵەکان له‌كاتێكدا گه‌ر هاتوو كامه‌یان بێهێزو له‌رو لاواز بێت ئه‌و ببەخشن. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {لَن تَنَالُواْ الْبِرّ حَتّىَ تُنْفِقُواْ مِمّا تُحِبّونَ وَمَا تُنْفِقُواْ مِن شَيْءٍ فَإِنّ اللّهَ بِهِ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [آل عمران:92].
واته‌/ ئێوه هه‌رگیز ناگه‌نه پله‌ی چاکیی و چاکه‌کاری هه‌تا له‌و شتانه‌ی که خۆشتان ده‌وێت نه‌به‌خشن هه‌ر شتێکیش ببه‌خشن ئه‌وه اللە ئاگاو زانایه پێی.

جا هه‌رچی ئه‌و به‌شه‌ی ئایه‌ته‌كه‌یه‌ كه‌وا ده‌فه‌رموێت: {لَن تَنَالُواْ الْبِرّ حَتّىَ تُنْفِقُواْ مِمّا تُحِبّونَ} صدق الله العظيم.
واتە/ ئێوه هه‌رگیز ناگه‌نه پله‌ی چاکیی و چاکه‌کاری هه‌تا له‌و شتانه‌ی که خۆشتان ده‌وێت نه‌به‌خشن.

جا ئه‌وه‌ مه‌به‌ستی سه‌ده‌قه‌و به‌خشینی فه‌رزیه‌ له‌ ئاژه‌ڵه‌كاندا. وه‌ ئه‌وه‌ی لێده‌رده‌هێنین كه‌وا اللە له‌رو لاوازو بێهێزه‌كه‌یان تێدا قبوڵناكات. وه‌ ھەرچی ئەو بەشەی ئایەتەکەیە کەوا اللە ی گەورە تێیدا دەفەرموێت: {وَمَا تُنْفِقُواْ مِن شَيْءٍ فَإِنّ اللّهَ بِهِ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم
واتە/ هه‌ر شتێکیش ببه‌خشن ئه‌وه اللە ئاگاو زانایه پێی.

ئەوە مەبەستی بەخشینی حه‌زی خێرخوازیه‌، وەفەتواتان بۆ دەدات بەوەی کەوا ھەرشتێک كه‌ دەبەخشن به‌حه‌زی خێرخوازی لێتانی قبوڵدەکات نەوەک مەرجی ئەوەبێت چاکترینیان ببەخشن مادام بەخشینەکە سەدەقەی حه‌زی خێرخوازی بێت جا ده‌گه‌ن به‌چاكه‌و چاكه‌كاری بە ھەرشتێک کەوا دەیبەخشن وەکو ئەوەی کاتێک یەکێکتان دە بەدلەی لە جل و بەرگی ھەیە جا سەدەقەکە تێیدا حه‌زی خێرخوازیه‌ و شەرت و مه‌رج نی یە لەسەرت کەوا چاکترین جل و بەرگەکانت ببەخشی؛ بەڵکو ئەوەی دەتەوێت لێیان ده‌یبه‌خشی، جا اللە وەکو سەدەقەیەکی حه‌زی خێرخوازی قبوڵی دەکات، جا لەسەدەقەی حه‌زی خێرخوازیدا مەرج نی یە کەوا چاکترینی ببەخشی، بەڵام لەسەدەقەی فەرزیدا مەرجه‌ كه‌وا چاکترینی لێ ببەخشی. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {لَن تَنَالُواْ الْبِرّ حَتّىَ تُنْفِقُواْ مِمّا تُحِبّونَ}
واتە/ ئێوه هه‌رگیز ناگه‌نه پله‌ی چاکیی و چاکه‌کاری هه‌تا له‌و شتانه‌ی که خۆشتان ده‌وێت نه‌به‌خشن.

بەڵام مەرج نی یە کەوا ھەموو ئەوەی حەزتان لێیەتی ببەخشن، بۆ نموونە گەر هاتوو لەلای یەکێکتان سەد وشتر ھەبێت وە چاکترینیان تێیاندا دە وشتر بن، جا اللە فەرمانی نەکردووە کەوا دەیەک لە چاکترینی وشترەکانی وەربگرێت، بەڵکو ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ڵده‌ستێت ئه‌م وشتره‌ چاكانه‌ دابەشی سەرخۆی و پەروەردگارەکەی دەکات جا پێنج لە چاکترینەکان دەداتە پەروەردگارەکەی و پێنجه‌كه‌ی تر جێگا دەکاتەوە به‌ پێنجی تر. وە بۆشی ھەیە کەوا دواتر بیانكرێته‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی (واته‌ كاتێك جیای كردوونه‌ته‌وه‌ بۆ زه‌كات نرخه‌كه‌یان بدات) بەمه‌رجێک کەوا نرخەکەی بەگوێرەی نرخی بازار بێت لەبەر ئەوەی وشتر ھەیە کەوا دەگری گەر لە خاوەنەکەی جیا بویەوە گەر لەبەرامبەریدا بەسۆزو نەرم و نیان بێت.

وە بۆئەو كه‌سەی کەوا ماڵەكەی خاوێن دەكاتەوە ھەیە کەوا زەکاتی ئاژەڵەکان دەربھێنێت پاشان بە نرخی بازار بیفرۆشێت و نرخەکەی بدات لە بەرئەوەی ئەوانەی كه‌وا کارمەندن بەسەریەوە (ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌وا زه‌كات كۆده‌كه‌نه‌وه‌) دواتر داوای ناندانی ئاژه‌ڵه‌كانیشیان لێدەکەن بە برێک لەماڵ تا ئەوکاتەی کەوا ده‌رۆن ته‌سلیمی ئه‌وانه‌ی‌ ده‌كه‌ن كه‌وا راسپێردراون.

وە بەھەمان شێوە بۆ کرێکارەکانی بەیتولمالی موسڵمانانیش ھەیە كەوا ھەر زەکاتێکی عه‌ینی تەحویلی سەر زەکاتی نەقدی بکەن، بەھەمان شێوە بۆ ئەوکەسەی کەوا ماڵەکه‌ی خاوێن دەکاتەوە ھەیە کەوا زەکاتە عه‌ینیه‌كه‌ تەحویل بکات بۆ سەر زەکاتی نەقدی بەگوێرەی نرخی بازارەکەی، جا ئەو لەسەر فرۆشتنەکەی به‌رپرسیارو خاوه‌ن ئه‌مانه‌ته‌ بەوەی فرۆشتنه‌كه‌ی بەگوێرەی نرخی بازاربێت وە سوریش بێت لەسەر ئه‌وه‌ی كه‌وا چاکترین نرخی پێبدرێت لەبازاردا، وەکو ئەوەی ھەربڵێی بۆ خۆی دەیفرۆشێت جا ئەو لەسەری به‌رپرسیارو خاوه‌ن ئه‌مانه‌ته‌‌‌، جا دواتر نرخەکەی دەگەرێتەوە بۆ کارمەندی وەلی ئەمری موسڵمانان، وە بەم شێوه‌یه‌ لێی وه‌رده‌گرێت. وە مەرج نی یە کەوا خودی خۆی ماڵاته‌كه‌ ببات بەڵکو گرنگ ئەوەیە کەوا ئەو حەقی تەواوی لەوە دەرکردووە کەوا اللە نیعمەتی لەگەڵ کردوون لەو ماڵاتەی پێی بەخشیون.

وە بەھەمان شێوە لەھەندێک کاتدا یەک زەکات هه‌یه‌ لەسەر ئاژەڵ و ماڵدا، وەکو ئەوەی کەسێکتان سەد وشتری ھەبێت و بیەوێت بە برێک پارە بیفرۆشێت، جا ئەو دەیەک لە نرخی ئەو وشترەی کەوا فرۆشتوویەتی وەردەگرێت جا به‌م شێوه‌یه‌ زه‌كاتی وشتره‌كه‌و زه‌كاتی ماڵه‌ په‌یداكراوه‌كه‌شی‌ كه‌وا نرخی ئه‌و وشترانه‌ بوو كه ‌فرۆشتوویه‌تی لێده‌رده‌كات جا بەھەمان شێوە بۆ چێڵیش بەھەمان شێوە بۆ مەڕیش. جا نابینم لەکتێبدا کەوا زەکاتی ئاژەڵەکان یەکجار لێی بدرێت، بەڵکو گەر ھاتوو ساڵێکی بەسەردا سورایەوە ئەوا خاوەنەکەی سەیر دەکات گەر وشترەکان ھێشتا ھەر نۆ دانەکەی یەکەم بوون کەوا خاوێنی کردۆتەوە لە پێشتردا لەساڵی رابردوودا بە دەیەک جا جارێکی تر زەکاتی لێنادرێتەوە لەبەر ئەوەی حەقی اللە زانراوە جا گەر زەکاتی عه‌ینی بێت یا زەکاتی نەقدی، جا گەر حەقی اللە ی تێدا دەرھێنرابێت ئەوا بەراستی پاکەو پاککراوەتەوە جا لەھەر دە ئاژەڵێک دەیەک ھەیە، وەگەر ساڵێک بەسەر نۆ وشترە ماوەکەدا سورایەوه‌و بوو به‌ دە وشتر ئەوا هه‌ر زەکاتی لەسەر نی یە، وەگەر زیادی كرد بۆ یانزەش ئەوا ھەر زەکاتی لێنادرێت، بەم شێوەیە تا دەگاتە نۆزدەش ھەر زەکاتی لێنادرێت، بەڵام کە زیادەکە گەیشتە دە ئەوە دەبێت بە بیست و لێره‌دا واجب دەبێت لەسەری، جا حەقی دەیەکی اللە ی لێدەردەھێنێت لەو وشترانەی کەوا پێشتر زەکاتی لێنەداوە جا دە دانەکەی یەکەم پاک و بەرەکەتدار بووە جا جگە لەیەکجار نەبێت بەتەنها جارێکی تر زەکاتی لینادرێتەوە، جا بۆ ھەر دە دانە حەقی اللە تێیدا دەیەکە.

وە نوێژو زەکاتیش لەسەر موسڵمان ھەڵناگیرێت مادام زیندووبێت. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [مريم].
واته‌/ وه‌ ئامۆژگاری کردووم که نوێژه‌کانم ئه‌نجام بده‌م و زه‌کاتداتیش بده‌م هه‌تا له ژیاندا هه‌م.
به‌و مانایه‌ی هه‌تا ماوه‌ی ژیانم به‌زیندوویی بروات.

وە سەدەقەی حه‌زی خێرخوازیش قبوڵناکرێت تەنھا بە پێدانی سەدەقەی زەکاتی فەرزی نەبێت ئەمە سەبارەت بەدەوڵەمەندەکان لەگەڵ ئەوەی هه‌رچه‌نده‌ ئەجرو پاداشتی سەدەقەی حه‌زی خێرخوازیش ئەجرو پاداشتەکەی گەورەترە لە لای اللە لە سەدەقەی زەکاتی فەرزی بە جیاوازی شەست سەد و نەوەد ئەوەندە، وە بەراستیش فەتوامان بۆ دان دەربارەی چەند ئەوەندەی سەدەقەی زەکاتی فەرزی جا چاکەکەی وەکو ئەوە دەنوسرێت کەوا دە ئەوەندەت بەخشیبێت. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا وَمَنْ جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَى إِلَّا مِثْلَهَا وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:160].
واته‌/ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ک خێرو چاکه‌وه هاتبێت ئه‌وه ده چه‌ندانه‌ی چاکه‌که پاداشتی بۆ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش به گوناهو هه‌ڵه‌یه‌که‌وه هاتبێت ئه‌وه پاداشت نادرێته‌وه جگه به‌ئه‌ندازه‌ی تاوانه‌که‌ی نه‌بێت و هیچ سته‌مێكیشیان لێناكرێت.

لەوەیە (محمد العربی) کەوا ئەندامێتیەکەی گۆریوە بۆ (نورهم يسعى بين أيديهم) بیەوێت بمپچرێنێتب جا بە شێوه‌كی تایبەت پرسیار لە ئیمام مەھدی بکات بۆ كۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا له‌بەیانی زەکاتدا بۆی روونبۆتەوەو بڵێت: "جا ئایا اللە سەدەقەی حه‌زی خێرخوازی وەرناگرێت تەنھا بە پێدانی سەدەقەی زەکاتی جبری بەزۆر نەبێت؟" جا لەپاش ئەوە دەڵێین: ئەی خۆشەویستم لەبەر اللە ئەمە بریتی یە لەو مەرجەی کەوا تەنھا لەسەر دەوڵەمەندەکان جێبەجێدەکرێت، جا اللە قبوڵکردنی سەدەقه‌ حه‌زیه‌ خێرخوازیه‌كه‌یان‌ دوادەخات تا ئەوکاتەی كه‌وا سەدەقە جبریەکانیان دەدەن، ھەرچی ھەژارەکانن ئەوا اللە سەدەقە حه‌زیه‌ خێرخوازیه‌كانیان لێ قبوڵدەکات وە سەدەقەی جبریشیان لەسەر نی یە، لەبەرئەوەی سەدەقەی جبری تەنھا دەرھەق بەدەوڵەمەندەکان جێبەجێدەکرێت لەبەرامبەر ھەژارەکاندا.

لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بمپچرێنێت جا بڵێت: ئەی ئیمامه‌كه‌م: "بەڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی من لەکتێبدا دەبینم کەوا اللە فەرمانی بە بەندە موسڵمانەکانی کردبێت بە بەخشینی ھەموو ماڵەکانیان لەرێگای اللە، وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٣٤﴾ يَوْمَ يُحْمَىٰ عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَىٰ بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ هَـٰذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنفُسِكُمْ فَذُوقُوا مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [التوبة]".
واته‌/ جا ئه‌وانه‌ی که ئاڵتون و زیو کۆ ده‌که‌نه‌وه و قایمی ده‌که‌ن و له پێناوی ڕێبازی اللە دا نایبه‌خشن ئه‌وه مژده‌ی سزایه‌کی پڕ ئێشیان بده‌رێ (٣٤) له ڕۆژێکدا كه‌وا ئه‌و پاره و سامانه‌ی کۆیان کردۆته‌وه‌ له دۆزه‌خدا سوور ده‌کرێته‌وه‌ ناوچاو و لاته‌نیشت و پشتیانی پێ داخ ده‌کرێت ئینجا پێیان ده‌وترێت ئه‌مه ئه‌و سامانه‌یه که کۆتان ده‌کرده‌وه بۆ خۆتان ده بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که بۆ خۆتان کۆده‌کرده‌وه‌ (٣٥).

جا ئەم بەندەیەی اللە دەڵێت: "ئەی ئیمامه‌كه‌م جا ئایا اللە فەرمانی پێکردووین بەوەی كه‌وا هه‌ر ھەموو ئەوەی پەیدامان کردووە ببەخشین لە ئاڵتون و زیوەکان؟ جا لەپاش ئەوە رەددی دەدەینەوەو پێی دەڵێین: ئەی بەندەی اللە بەڵکو بەشی دیاریکراو لەماڵی دەوڵەمەندەکان حەقێکی زانراوە. وەکو اللە ی گەورە پشتراستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَالَّذِينَ فِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ مَعْلُومٌ} صدق الله العظيم [المعارج:24].
واته‌/ وه‌ ئه‌وانه‌ی که حه‌ق و به‌شێکی زانراوو دیاریكراو له سامانیاندا هه‌یه.

جا لەپاش ئەوە ئەم بەندەیەی اللە دەڵێت: "جا ئەو برە زانراوە چەندە؟" جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی رەددو وەڵامی دەداتەوه‌و دەڵێم: برە زانراوەکە بریتی یە لە گرامێک لەھەر دە گرامدا جا حەقی اللە دەبێتە یەک گرام بەتەنھا لەھەموو دە گرامێکدا، وە لە سەد گرامی ئاڵتون یا زیودا دە گرامە، جا لەبەر ئەوەی کەوا یەک چاکە لە کتیبدا بە دە ئەوەندەیە بۆیە ئەمە وەکو ئەوە وایە دە ئەوەندەت بەخشیبێت جا دەبێتە وەکو ئەوەی ھەرھەموو ماڵەکەت لە ئاڵتون و زیو بەخشیبێت، لەگەڵ ئەوەی کەوا تەنھا برێکی زانراوی لە ئاڵتون یا زیوەکە بەخشیوە، بەڵام دەیەک بە دە ئەوەندەی خۆی ھەیە، جا وایلێدێت وەکو ئەوەی ماڵە پەیداکردوەکەی لە ئاڵتون یا زیوەکە هه‌ر ھەمووی بەخشیبێت.

وە بەھەمان شێوەش (له‌ ئاژه‌ڵدا) کاتێک کەوا حەقی جبری اللە ی لێوەردەگرێت لە چاکترین دەیەکی بەبێ‌ نێره‌كه ‌ئەوا ھیچیتر لەدوای ئەوە زەکاتی لێدەرناکرێت وە ئەمەش وەکو ئەوە وایە ھەرھەمووی بەخشیبێت لەبەرئەوەی بەخشین بە دە ئەوەندەی خۆیەتی، وە زەکاتیش لە نۆزده‌ دانە وشتر یا مه‌ر یا چێڵدا نی یە تەنھا یەك دانه‌ نه‌بێت ھەتا دەگاتە بیست دانە جا ئەو کاتە دوو دانە دەردەھێنێت گەرھاتوو له‌ دە دانەکەی پێشتر دەرنەکرابوو به‌ڵام گەر ھاتوو پێشتر لە ده‌ دانه‌كه‌ی یه‌كه‌م دانه‌یه‌ك ده‌ركرابوو ئینجا گه‌یشته‌‌‌ بیست دانه‌ ئه‌وا تەنھا یەک دانە لەم بیست دانەیە دەرده‌كرێت (چونكه‌ پێشتر ده‌ دانه‌كه‌ی یه‌كه‌م پاكبۆته‌وه‌و دانه‌یه‌كی لێیده‌ركراوه‌).

وە پوختەی ئەم بەیانەش بۆ زیاتر زانیاری دەربارەی دەستنیشانکردنی بەشی دیاریکراوی فەرزی زەکات ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا دەڵێین:

بەراستی حەقی اللە لە ماڵ و ئاژەڵەکانتان دەیەکە، وە لەڕۆژی پەیداکردنەکەی یا بەرھەم ھێنانیدا دەدرێت، وەھەرچی ئەوانەن کەوا ساڵێکیان بەسەردا دەسورێتەوە کە بریتین لە وشترو چێڵ و بزن بریتی یە لە دەیەک، وە تەنھا یەکجاریش لێیان وەردەگیرێت وە لەھەموو سورانەوەی ساڵێک بەسەریاندا خاوێن ناکرێنەوە تەنھا لە زیاده‌كه‌ نەبێت به‌ته‌نها ئه‌ویش ئه‌گەر ھاتوو گەیشتە بەشی دیاریکراو. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَالَّذِينَ فِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ مَعْلُومٌ} صدق الله العظيم [المعارج:24].
واته‌/ وه‌ ئه‌وانه‌ی که حه‌ق و به‌شێکی زانراوو دیاریكراو له سامانیاندا هه‌یه.

وە ھەرچی سەدەقاتی حه‌زی خێرخوازیه‌ (الصدقات الطوعيّة) ئەوە بە چەندان ئەوەندە جیادەکرێتەوە لە سەدەقەی زەکاتی جبری بە شەست سەدو نەوەد ئەوەندە. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {مَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِائَةُ حَبَّةٍ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [البقرة:261].
واته‌/ نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی اللە دا وه‌کو تۆوێک وایه که بڕوێت و حه‌وت گوڵی گرتبێت له هه‌ر گوڵێکدا سه‌د دانه‌ی تیادا بێت اللە ش بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت پاداشت چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و اللە فراوانگیر و زانایه‌.

وەھەروەکو وتیشمان کەوا سەدەقەی زەکاتی جبری ئەجرو پاداشتەکەی وەکو ئەوە وایە کەوا ماڵە پەیداکراوەکەی ھەموو بەخشیبێت بەو مانایەی ھەموو ماڵ و سامانەکەت بەخشیوە، بۆ نموونە: گەر ھاتوو یەکێکتان سەد گرام لە ئاڵتونی ھەبێت جا بەشی دیاریکراوی اللە ی لێدەركرد کە بریتی یە لەسەدەقەی زەکاتی جبری جا دە گرام ئاڵتونی لێدەرکرد لە ھەر سەد گرامێکدا یا گرامێک لەھەر دە گرامێکدا یا نرخەکەی بەنەقدی جا ئەوە وەکو ئەوە وایە کەوا ئەم ماڵەی ھەر ھەموو بەخشیبێت. وەھەر ئەوه‌شه‌ به‌یانی حه‌قی ئه‌وه‌ی كه‌وا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٣٤﴾ يَوْمَ يُحْمَىٰ عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَىٰ بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ هَـٰذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنفُسِكُمْ فَذُوقُوا مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [التوبة].
واته‌/ جا ئه‌وانه‌ی که ئاڵتون و زیو کۆ ده‌که‌نه‌وه و قایمی ده‌که‌ن و له پێناوی ڕێبازی اللە دا نایبه‌خشن ئه‌وه مژده‌ی سزایه‌کی پڕ ئێشیان بده‌رێ (٣٤) له ڕۆژێکدا كه‌وا ئه‌و پاره و سامانه‌ی کۆیان کردۆته‌وه‌ له دۆزه‌خدا سوور ده‌کرێته‌وه‌ ناوچاو و لاته‌نیشت و پشتیانی پێ داخ ده‌کرێت ئینجا پێیان ده‌وترێت ئه‌مه ئه‌و سامانه‌یه که کۆتان ده‌کرده‌وه بۆ خۆتان ده بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که بۆ خۆتان کۆده‌کرده‌وه‌ (٣٥).

جا ئایا مانای ئەوە ئەوەیە کەوا اللە فەرمانی پێکردوون بەوەی ھەموو ماڵەکەتان لە زێڕو زیو ببەخشن؟ وەڵامەکەی پێش ئەمە درایەوە، جا اللە فەرمانی پێنەکردوون تەنھا بە دەرھێنانی دەیەک نەبێت تێیدا، جا لەبەر ئه‌وەی کەوا چاکەیەک بە دە ئەوەندە ھەیە ئەمەش واتە وەکو ئەوە وایە كه‌وا ھەرھەمووتان لە پێناوی اللە دا بەخشیبێت، جا لەوانە بن کەوا شوکرو سوپاسی اللە ده‌کەن. وەکو اللە ی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَمَا أَنفَقْتُم مِّن شَيْءٍ فَهُوَ يُخْلِفُهُ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ} صدق الله العظيم [سبأ:39].
واته‌/ ئێوه‌ش هه‌ر شتێك ده‌به‌خشن ئه‌و زاته پێتان ده‌به‌خشێته‌وه چونکه ئه‌و اللە یە چاکترین ڕزق و ڕۆزیی به‌خشه‌.

وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ