ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
17 - ذو القعدة - 1441 ک
08 - 07 - 2020 م
09:17 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=332426
__________



ڤایرۆسی کۆڕۆنا..لە ڕاستیدا کۆڕۆنا نیە بەڵکو (رجز) سزایەکی هاوبەشە، بەهاوپەیمانیەتی ڤایرۆسی ..

بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..

سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە و نیعمەتی ڕازی بوونەکەیتان لەسەر بێت بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان، جا لە اللە ی تاک و قەهار بترسن و بێتاقەت و ماندوو مەبن لەبڵاوکردنەوەی ئەو بەیان و ڕوونکردنەوانەی کەوا ناوبراون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا وە پەلە مەکەن لەباسکردنی بۆ ئەوانەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن لە بەشەر لەوەی کەوا نەمان وتووە! بەڵکو ئەو ڤایرۆسەم وەسفکرد کەوا دێت بە ڤایرۆسە شێرەکان کە تاکەکەی بریتیە لە شێر؛ مەبەستم لە بەهێزی و بەتینی و لێدانە توندەکەیەتی جا مەبەستم جگە لە ئەوە نەبوو!

وە ئەی خۆشەویستە بەسەرخەرەکانم، بەڕاستی هەڵەکانتان تایبەتە بەخۆتان و تایبەت نیە بە ئیمام مەهدی ناصر یەمانی لەبەرئەوەی من هەرگیزاو هەرگیز لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانمدا دەربارەی ئەوەی کەوا ناوتان لێیناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا نادوێم تەنها بەوەی بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەدا دەیزانم، بەڵام ئێوە پەلە دەکەن وەلەوەیە بەهەمان شێوە بیربکەنەوە بەوەی من مەبەستم لە (بعوضة) بریتی بێت لەو مێشوولە ووردانەی کەوا بەشەر دەیزانێت لە گوێزەرەوەکان و پێوەدەرەکان لەکاتێکدا ئێوە هەڵەن، جا بۆ ئیمام مەهدی ناصر محمد ڕەوانیەو ناکرێت فەتوا بەحەقەکەی کەموکورتی تێدا هەبێت لەبەر ئەوەی من لەسەر اللە و بەناوی اللە وە هیچ قسەیەک ناکەم تەنها بەحەق نەبێت نەوەک بەقسەی گومانەوە پەناش دەگرم بە اللە بەوەی لەنەزان و نەفامان بم.

وە پێشتریش فەتوایەکەمان بەحەق دا بەوەی کەوا ئەوەی ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەرچاوەیەکی هەیە کە نەزانراو نیە لە محکەمی قورئانی گەورەدا؛ ئەوە دروستکراوێکی تازەیە (مێشوولەیەک) کەوا بەزانستەکەی نازانن وە وشەی (ما) ئاماژەیە بۆ داهاتوویەکی نەزانراو وەها ئەوە بەڕاستی وا کات و ساتی هاتنەجێیەکەی هات وەکو بەڕاست دانانێک بۆ نموونە هێنانەوە تەحەدداکارە بەڵێندراوەکەی لای اللە لەکتێبدا، وەبەهەمان شێوە کۆمەڵێک ڤایرۆسی جۆراوجۆری تەمەن درێژی تازەی وشکاوەکی هەوایی زستانی هاوینی ئامادەکراو لەگەڵ سەرچاوەکەی؛ وەکو موعجیزەیەک لەلایەن اللە وە بۆ ئەوەی لەهەموو بارودۆخێکی ئاووهەواییدا بژیت تاکو ببێتە سزایەکی جیهانی وە وەکو ڤایرۆسە پەتاییەکان نیە کەوا بەشەر دەیناسێت؛ بەڵکو تەمەنی درێژەو لەجەستەی مرۆڤدا دەژیت و تەنهاو بەتایبەت لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ پیلان دەگێڕێت پاشان لەهەوای ئازاددا دەژی لەدوای دەرچوونی لەجەستە وە بەهەمان شێوە بەبێ جەستەی مرۆڤیش دەژیت تاکو تووشی ئەوانی تریش بێت؛ کە ئاڕاستەکراوە بەفەرمانی پەروەردگارەکەی کەوا تووشی ئەو کەسەی دەکات دەیەوێت و لەوکەسەش لادەدات کەوا دەیەوێت، وە سەرچاوەکەی ڕۆڵێکی گەورەی هەیەو ڕۆڵەکەی بەخێراییەکی لەڕادەبەدەر دەگێڕێت، کە بریتیە لە ( مێشوولەیەک ) وە چاوەکانیشتان نایبینێت؛ کە دروستکراوێکی تازەیەو تەحەددایەکە لەلایەن اللە وە، دروستکراوێکی تازە ( مێشوولەیەک ) هەروەکو فڕۆکەی جەنگی؛ بەڵکو خێراتر لە فڕۆکە جەنگیەکانتان و موشەکە زەمینی و هەواییە بۆشاییە ئاسمانیەکان بە جیاوازیەکی گەورە کە بە وشەکانی اللە دەگوازرێتەوە پاک و بێگەردی بۆی، وە ئەرکەکەشی چوونە ژوورەوەیە بۆ سنگی مرۆڤ تا هێلکەکانی لە سنگەکان دابنێتەوەو جێی بهێڵێت جا بەخێراییەکی لەڕادەبەدەر هێلکەکانی لەناوەوەی سنگی مرۆڤدا دادەنێت ئەوەش تاوەکو نەوە ڤایرۆسیەکانی لەبەشەرەوە بۆ بەشەر بگوازرێتەوە لەدوای ئەوەی هێلکەکانی بەند دەکات جا زۆردەبن و دابەشدەبن لەناوەوەی جەستەی مرۆڤ وەکو بڵاوبوونەوەی ئاگرێک کەوا لە پووش و پەڵاش بەربدرێت جا لەمرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، وەهەرگیزاو هەرگیزیش نە تووشی ئاژەڵ دەبێت نە باڵندەکان هەرچەندە ئەوان درۆتان لەگەڵدا بکەن جا ئەوان هەرگیزاو هەرگیز بەڵگەیەکی زانستی ئاشکراتان بۆ ناهێننەوە، وەهەرگیزاو هەرگیز تووشی زیندەوەری ووردی بینراو نابێت بەهیچ شێوەیەک بەڵکو سەرچاوەکەی شاراوەو نەبینراوە (مێشوولەیەکی شاراوە) کە بریتیە لە نموونەیەک لە دروستکردن بە کن فیکون کە بەبێ هەبوونی باوک و دایک دروستی کردووە (بەبێ ڕەگەزی نێرو مێ) بەڵکو (مێشوولەیەکی تەحەدداکارە نموونەو وێنەیەکی تازەیە لە گەلەکانی مێشوولە، کە بریتیە لە مێشوولەیەک اللە بە وشەکانی قودرەت و توانای خۆی بە کن فیکونێک دروستی کردووە وە لە پێوەدەرەکانیش نیە نە لە گوێزەرەوەکانیش بۆ نەخۆشیەکانتان لە پۆلەکانی زیندەوەرە بچووکە ناسراوەکانی لاتان حاشا للە؛ بەڵکو لە (الذاريات ذروَاً) ی خاوەن خێراییەکی لە ڕاددە بەدەری لەدەرەوەی توانایە کەوا هەڵمەت دەبات بۆ بەشەر بەرەو سنگەکەی بۆ فڕێدان و بڵاوکردنەوەی هێلکەکەی جا هێلکەکانی دادەنێتەوە بەخێراییەکی لەڕادەبەدەر، پاشانیش جەستەکەی بەجێدەهێڵێت بەدەرپەڕینی، بەخێراییەکی لەڕادەبەدەر بەجێهێشتنی هێلکەکەی لەناوەوەی سنگی مرۆڤ جا بەند دەبێت لەماوەی دایەنگەکەی جا ڤایرۆسەکانی لێ لەت لەت دەبێت جا لەجەستەی مرۆڤدا زۆردەبن بۆ چەندین ڤایرۆس وە خاڵی تیشک خستنەسەرەکەشی لەسنگی مرۆڤەکەیە، وە سەبارەت بەکارگەی دروستکردنی هێلکەی ئەم زیندەوەرە ووردە ڕەببانیە جا ئەوە ڕاستەوخۆ جەستەکە بەجێدەهێڵێت، بەڵکو تەنها مرۆڤ وەکو دایەنگەیەک لێدەکات بۆ هێلکەکەی تاکو بەندی بکات جا لەجەستەدا بڵاودەبێتەوە وەکو ئاگرێک لە پوش و پەڵاشی وشک بەربدرێت، وە خاڵی تیشک خستنەسەرەکەشی لە سنگە تاکو بەو هێلکە دانانەوەی کەوا لێی دەردەچێت کەسانی تر تووش بکات، جا بەهەمان شێوە ڕێگای تووشکردنەکان بۆ گەلێکی تر لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ لەڕێی هەوای ئازادەوەیە؛ کەوا مەلە دەکەن لەهەوادا؛ جا بە بوونەوەری زیندوو دەمێننەوە لەهەوادا نەوەک تەنها پەتایەکی ڕۆیشتوو بێت (تا بیەوێت ئەوەی دەیەوێت و نەشیەوێت ئەوەی نەیەوێت) لەبەرئەوەی پەتا ڕۆیشتووەکان دێت و دەڕوات، هيهات هيهات من تەنها بە پەتایەکی جیهانی ڕۆیشتووم بۆ بەشەر ڕانەگەیاندووە بەڵکو بە سزایەکی جیهانی بەردەوامی شەوو ڕۆژ بە فەرمانی اللە ی تاک و قەهار ڕامگەیاندووە لە هەموو دەوڵەتە جیاوازەکانی جیهان بە پلەی جۆراوجۆر لەکەسێکەوە بۆ یەکێکی تر، جا بۆ هەموو یەکێک چەند پلەیەک هەیە بەگوێرەی ئەوەی ئەنجامی دەدەن، وەهەیانە ئاگادارکەرەوەیە هەشیانە شەڕو بەڵایەکە کەوا خراپەی لێدەبارێت و پەرش و بڵاوە بەڵکو ئەم دایکە مێشوولە تازەیە کارەساتێکی جیهانیە لە سزا نزمەکان تاکو چۆک دابدەن و بگەڕێنەوەو ملکەچ بن بۆ لای پەروەردگارەکەتان و لێی بپاڕێنەوە بەملکەچی و دڵسۆزی بەتۆبەکردن و ملکەچ بوون بۆلای بەوەی کەوا ڕەحمتان پێبکات جا سزاکەیتان لەسەر لابدات جا گوێڕایەڵی اللە و خەلیفەکەی لەسەر هەموو جیهان بکەن: کەوا بریتیە لەبەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.

جا خۆتان بەزل و گەورە مەگرن لەسەر خەلیفەی اللە جا لەعنەتتان لێدەکات بەلەعنەتێکی گەورە هەروەکو چۆن لەعنەتی لەو شەیتانە کرد کەوا خۆی بەزل و گەورەگرت لەبەرامبەر سوژدەبردن بۆ ئادەم؛ ئەو مرۆڤەی کەوا خەلیفەی یەکەمی اللە بوو لە ڕەگەزی مرۆڤ، جا واحساب مەکەن ئیمام مەهدی گەمژەیە بەڵکو زیرەکەو تێدەگەم لەوەی چی دەڵێم، جا من هێشتا سورم لەسەر ئەوەی کەوا ئەوەی ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونەوەرێکی زیندووی دابەشبووی لەت لەت بووە لە جەستەکانی بەشەردا؛ وە لەجۆری ئەو ڤایرۆسە نیە کەوا لە جەستەی بەرازەکاندا هەیە نە لە گوێدرێژەکانیش نە لە چێڵ و نە لە وشترو نە لە سەرجەم ئاژەڵەکانیشدا، وەسەرجەم ئاژەڵ و ماڵات و باڵندەکان بەرین لەم سزا جیهانیە بەردەوامە شەوو ڕۆژەو لە هەموو بارودۆخە ئاووهەواییەکان لە هەموو جیهاندا.

وە اللە ش دەکەم بەشاهێد بەسیشە اللە شاهێد بێت بەوەی ئەوە وەکو ئەو ڤایرۆسانە نیە کە پزیشکە پسپۆڕەکانی بەشەر لە زانستی ئەو ڤایرۆسانە دەیناسن کەوا ناتوانێت بژی تەنها لە جەستەکاندا نەبێت، بەڵکو خۆی و سەرچاوەکەی مێشوولە شاراوەکە ناتوانن بەسەرجەم قڕکەرە زیندەوەریەکانیش لەناویان ببەن: بەڵکو دواتر بەزیندوویی دەمێننەوە جا ئەگەر لەجەستەکانتاندا بێت یان لە هەوادا یان لەدەریا یان لەوشکانی وەبەهەمان شێوە لەهەموو بارودۆخە ئاووهەواییە جۆربەجۆرەکاندا دەژی بتانەوێت یان نەتانەوێت وەبۆ هەمیشەش نا؛ بەڵکو بەردەوامە تاکو ملکەچ دەبن بۆ خەلیفەی اللە جا شوێنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە دەکەون و کوفر دەکەن بەوەی مخالف و دژی محکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەیە جا بەڕاستی من بۆ ئێوە ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم بەر لەوەی ڕوخساری (دڵەکان) بەرەودوا هەڵگەڕێنەوە یاخود اللە لەعنەتیان لێبکات وەکو چۆن لەعنەتی لە هاوەڵانی شەممە کرد بەلەعنەتێکی گەورە ئەگەر بیەوێت ئەگەر بێتو ئامۆژگاری سزای ئەم مێشوولە دەرچووە لەهێلکەکەی سودی نەبوو بۆتان، بەهەمان شێوە ئەو سزایەی کەوا لە سنگەکاندایە لەت لەت و دابەش دەبێت، جا دووبارە هەریەکێک لەوانەش جارێکی تر لەت لەت و دابەش دەبێتەوە بەڵکو ئیمان بهێنن، وەلەسەر ئەوەش نموونەیەکتان بۆ دەهێنمەوە؛ تۆوێک کەوا دەڕوێت حەوت گوڵ بگرێت لەهەر گوڵێکدا سەد تۆوی هەبێت، جا سەیری ئەم تۆوە بکەن کە دەیخۆن؛ چۆن لەت لەت و دابەش بوە بۆ سەدان تۆو لە ئەسڵی یەک تۆودا، ئەمەش تەنها نمونەیەکە تا بزانن مەبەست لە لەت لەت بوون و دابەش بوونەکە چیە، جا من وشەی گەمەو یاری و پەخشانتان بۆ باس ناکەم جا لە اللە ی تاک و قەهار بترسن.

وەبەهەمان شێوە ووریاتان دەکەمەوە ئەی گەلی خۆبەگەورەو زل زانەکان لەسزایەکی سەخترو تاڵتر، وەدواتریش ئەو گەلە دەزانن کەوا ئیمان بە قورئانی گەورە دەهێنن بەوەی بەڕاستی ئێمە ڕاستگۆین و ناشدوێم تەنها بەحەق نەبێت، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەوڕە: { إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ } صدق الله العظيم [البقرة: من الآية 26].

بەڵام کێشەکە لە قسەکردنی بەسەرخەرەکانە لەلایەن خودی خۆیانەوە جا هەروەکو بڵێی ئەوان هەواڵەکە بە ووردی و تێروتەسەلی باس دەکەن لەپێش باسکردنە ووردو تێروتەسەلەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو لەمحکەمی زیکری کتێبەکەی اللە؛ بەڵکو ئەوان لەزانیاری پزیشکەکانی بەشەریان بۆ باس دەکەن بەوەی کەوا ئیمام ناصر محمد نەیوتووە! جا ئای لەسەرسامی ئەی گەلی بەسەرخەرەکان.. چۆن شتی وا دەکەن لەکاتێکدا خەلیفەی اللە تەحەدداکە لەلایەن اللە ی تاک و ڤەهارەوە ڕادەگەیەنێت بەسزایەکی شاراوە لەشوێن و جێگایەک کەوا ئەوان نایزانن؟ لەکاتێکدا پزیشکەکانی بەشەر بە زانستەکەی نازانن لەبەرئەوەی ئەو لە شوێن و جێگایەکە کەوا نایزانن، وەمنی ئیمام مەهدی تێدەگەم لەوەی کەوا دەیڵێم وە هیچ قسەیەکیش لەسەر اللە و بەناوی اللە وە ناکەم ئەگەر بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە نەیزانم، وە لەفەتوایەکەمدا سەرم لێنەشێواوەو لێم تێکنەچووەو بەڵکو ئەوان سەریان لێشێواوە؛ وەهۆکاری سەرلێشێوان و لێتێکچوونەکەیان ئەوەیە لەبەرئەوەی ئەوان هێشتا بەزانستەکەی نازانن.

وەهێشتا باسکردنی ووردو تێروتەسەلمان لەلایە لە محکەمی کتێبی دابەزێنراوی قورئانی گەورە، وەهەموو شتێکیش لەکات و ساتی خۆی دایەو جارێ وازیان لێدەهێنین تا لە سەرگەردانی و تاوانی خۆیاندا ڕۆبچن لەبەر ئەوەی هێشتا دانیان نەناوە بەوەی ئەوە سزایەکە لە سزا هاوبەشە بەئێشەکان (رجز) وە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە بەسەریاندا دادراوە؛ هەتا تەنانەت موسڵمانانیش جا هەروەکو بڵێی مولحیدن! جا وازیان لێدەهێنم هەتا دان دەنێن بەحەقی لای پەروەردگارەکەیان یان ئەوەتا اللە سزایان زیاتر دەکات جا دەرگای سزای توندتریان لەسەر دەکاتەوە لەبەرئەوەی ئەوان گەلێکی مولحیدن نەگەڕاونەتەوە لای پەروەردگارەکەیان بە پاڕانەوەی دڵسۆزی و ملکەچی بۆی دواتریش دەزانن بەوەی سەربازە شاراوەو زیرەکەکان سەرکەوتوو دەبن و هەر ئەوانیش زاڵ و سەردەکەون بەئیزنی ئەو اللە یەی کەوا دروستی کردوون و ناردوونی و فێری کردوون چۆن پیلان بگێڕن؛ ئەو اللە یەی چاکترین پیلان دانەرە؛ کە ئەوەتان بریتیە لە اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان، جا با درۆزن و بەدرۆخەرەوەکان لە دەوڵەتە عەلمانیەکانی جیهان تووشی فیتنەتان نەکەن.

وەهێشتاکەش ئەو کارەساتەی ناویان لێناوە ڤاێرۆسی کۆڕۆنا بەردەوامە لە زەوی هەموو جیهان، وە اللە ش دەکەم بەشاهێدو بەسیشە اللە شاهێد بێت بەوەی ناکرێ و ناتوانرێت بۆ ئەوەی کەوا ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەدروستکراوی بەشەر بێت هەروەکو وایدادەنێن بەوەی گوایە ئەوە بایۆلۆجیە بەڵکو ئەوانە درۆدەکەن، جا سوێند بە اللە ئەوان ناتوانن هیچ شتێک دروست بکەن نەمێشوولەیەک نە مێشێکیش ئەگەر تەنانەت بۆشی کۆببنەوە، بەڵکو ئەوەی ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بریتیە لە بوونەوەرێکی زیندوو لە دروستکراوی اللە، جا ئێوەش نیشانم بدەن ئەوانەی جگە لە اللە چیان دروستکردووە ئەگەر ڕاستدەکەن ئەی گەلی مولحیدەکان بە اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان؟ جا هێشتا ئێوە لەسزای نزمدان وە لەگەورەترەوە بۆ گەورەتر، جا بەڕاستی اللە مۆڵەتی داوە بە جەنگ کردن جا گەڕانەوە نیە بەرەو دواوە پاک و بێگەردی بۆی هەتا ئەو کاتەی بەڵێنی اللە دێت بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکان ناکات، جا نورەکەی تەواو دەکات ئەگەرچی موجریم و تاوانکارانیش ڕقیان لەدەرکەوتنی بێت.

وسلامٌ على المُرسَلين، والحمدُ للهِ ربِّ العالمين.
خەلیفەی اللە و بەندەکەی؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________