ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
27 - شەعبان - 1443 کۆچی
30 - 03 - 2022 زایینی
10:33 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=376449
________________


وەڵامە پوختەکانی پرسیارکاران لەمەحکەمی يادخەرەوە (قورئان) ..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و لەسەرئەوەش کە شوێنی کەوتووە لە خەڵکی جیهان لەهەموو کات و زەمان و شوێنێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان لەدوای ئەمە..

ئەی (قمر بني هاشم) با بیرو هزرت فراوان بێت؛ جا پرسیارەکەت دەربارەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە: {وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ ۚ أَفَإِن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ انقَلَبْتُمْ عَلَىٰ أَعْقَابِكُمْ ۚ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ اللَّهَ شَيْئًا ۗ وَسَيَجْزِي اللَّهُ الشَّاكِرِينَ ‎﴿١٤٤﴾‏ وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَن تَمُوتَ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ كِتَابًا مُّؤَجَّلًا ۗ وَمَن يُرِدْ ثَوَابَ الدُّنْيَا نُؤْتِهِ مِنْهَا وَمَن يُرِدْ ثَوَابَ الْآخِرَةِ نُؤْتِهِ مِنْهَا ۚ وَسَنَجْزِي الشَّاكِرِينَ ‎﴿١٤٥﴾‏ وَكَأَيِّن مِّن نَّبِيٍّ قَاتَلَ مَعَهُ رِبِّيُّونَ كَثِيرٌ فَمَا وَهَنُوا لِمَا أَصَابَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَمَا ضَعُفُوا وَمَا اسْتَكَانُوا ۗ وَاللَّهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ ‎﴿١٤٦﴾‏ وَمَا كَانَ قَوْلَهُمْ إِلَّا أَن قَالُوا رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسْرَافَنَا فِي أَمْرِنَا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ ‎﴿١٤٧﴾‏ فَآتَاهُمُ اللَّهُ ثَوَابَ الدُّنْيَا وَحُسْنَ ثَوَابِ الْآخِرَةِ ۗ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ‎﴿١٤٨﴾‏} صدق الله العظيم [آل عمران].

جا پرسیارەکەت بریتیە لەوەی: لەبەرچی ئەگەری کوشتنی محمد پێغەمبەری اللە هاتووە سەرەڕای ئەوەی اللە بەڵێنی پێداوە بە عیسمەت لە خەڵکی (واتە ڕێگای گرتووە لەوەی خەڵکی بیکوژن)؟ بەڵام لەبیرت کردووە کە دواندنەکە تایبەت نیە بە محمد پێغەمبەری اللە - دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- بەڵکو فەتواکە سەرجەم بانگەوازکارەکان بۆ لای اللە دەگرێتەوە بەشێوەیەکی گشتی؛ جا ئەگەر پێغەمبەرەکانی کتێب بن (واتە ئەوانەی اللە کتێبی خۆی پێداون)، یان ئەم نێردراوانەی کە اللە حوکمی کتێبەکەی خۆی پێداون، یان پێشەواو ئیمامە هەڵبژێردراوەکانی کتێب و خەلیفەکانی اللە هەموویان بانگەوازکارەکان بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەیان (أَفَإِی۟ن مَّاتَوا أَوۡ قُتِلَوا ٱنقَلَبۡتُمۡ عَلَىٰۤ أَعۡقَـٰبِكُمۡ)؟
پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە! هەرلەبەرئەمە فەرموویەتی ئەو پێغەمبەرانەی کە بەسەرچوون لەپێش ئەودا بەشێوەیەکی گشتی؛ خاوەن بانگەوازێکی یەکگرتووی یەکدەست؛ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ‎﴿٢٥﴾‏} صدق الله العظيم [الأنبياء].

وە ئەی (ئافرەتی) پرسیارکار، ئایا وادەزانی دەبێت اللە پاک و بێگەردی بۆی تەنها باسی مردن بکات و باسی کوژران نەکات؟ کەواتە ئەگەر وابووایەْ فەتواکە دەبوو بەهۆی هەڵگەڕانەوەی شوێنکەوتووەکان لە شوێنکەوتنی ئەوکەسەی کە دەکوژرێت لە بانگەوازکارەکان بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنها پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی؛ بەڵکو دواتر ئەمە دەبێتە بەڵگە بۆ شەیتان بۆ تانەدان لەوشەی تەوحید بەوەی هەر بە کوژرانی خاوەنی بانگەوازەکە بانگەوازەکەش دەمرێت، پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن جا پێغەمبەرەکان و پێشەواکانی کتێب بانگەواز دەکەن بۆ لای وشەیەک کە یەکسانە لەنێوان هەموو بەندەکانی اللە؛ کە ئەمەتان بریتیە لە وتە سەنگین و قورسەکە لە مەحکەمە دابەزێندراوەکەی اللە: "هیچ پەرستراوێک نیە تەنها اللە نەبێت تاک و تەنهایەو هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی نیە لە پەرستندا هەروەکو هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکیشی نیە لە دروستکردنی بەندەکانی" بۆ هاتنەجێی حیکمەتەکە لە دروستکردنەکەیان بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ‎﴿٥٦﴾‏} صدق الله العظيم [الذاريات].

وە ئەی (قمر بني هاشم) تۆ سەرنجت داوەتە یەک خاڵ لە ئایەتەکەداو ناوەڕۆکە گەورەکەشیت لەیاد کردووە بەوەی اللە زیندووەو نامرێت وە بانگەوازەکەشی بۆ لای پەرستنی اللە بەتاک و تەنها نامرێت بەهۆی کوشتن یان مردنی بانگەوازکارەکە بۆ لای پاک و بێگەردی بۆی، جا ئەوان پەیوەندیان نیە بە پەرستنی اللە جا ئەگەر پێغەمبەرو نێردراوەکان و پێشەواو ئیمامەکانی کتێب و سەرجەم چاکەکارەکان و سەرجەم بێباوەڕەکانیش بن، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا جَعَلْنَا لِبَشَرٍ مِّن قَبْلِكَ الْخُلْدَ ۖ أَفَإِن مِّتَّ فَهُمُ الْخَالِدُونَ ‎﴿٣٤﴾‏ كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً ۖ وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ‎﴿٣٥﴾‏} صدق الله العظيم [الأنبياء].

جا ئایا فکرەکە گەیشتە عەقڵت؟ لەبەرئەوەی ئەو پاک و بێگەردی بۆی مەبەستی لە بانگەوازکردنە بۆ لای پەرستنی اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەلایەن اللە وە جا پەرستنی اللە نامرێت بەهۆی مردنی بانگەوازکارەکان بۆ لای اللە لەبەرئەوەی ئەوان پەیوەندیان نیە لەگەڵ پەرستنی اللە چونکە ئەوان شەریک و هاوبەش و هاوەڵی ئەو نین لە پەرستندا، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُؤْتِيَهُ اللَّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِّي مِن دُونِ اللَّهِ وَلَٰكِن كُونُوا رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ ‎﴿٧٩﴾‏ وَلَا يَأْمُرَكُمْ أَن تَتَّخِذُوا الْمَلَائِكَةَ وَالنَّبِيِّينَ أَرْبَابًا ۗ أَيَأْمُرُكُم بِالْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ ‎﴿٨٠﴾‏} صدق الله العظيم [آل عمران].

وە ئەی ئەندازیار ماهر من دەتبینم سەرسامی بەعەقڵەکەی خۆت لەکاتێکدا لەبنەڕەتدا تێناگەی تەنها کەمێک نەبێت -لەگەڵ ڕێزم بۆ کەسایەتی بەڕێزت- وە ئەی پیاو ئەم کتێبخانەیەی کە لەلاتە بیسوتێنە جا بەڕاستی ئەمە گومڕای کردوویت لەڕێگای ڕاست و دروست وە شوێنی من بکەوە ڕێنماییت دەکەم بۆ ڕێگای ڕێک و ڕاست، جا لەبەرچی لە عەقڵە زیرەکەکەت ناپرسی کە لەبەرچی ئەمە ڕەت دەکاتەوە یەکەم سوڕەت دابەزیبێت لەقورئانی گەورە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بێت: بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَـٰنِ ٱلرَّحِیمِ: {اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ ‎﴿١﴾‏ خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ ‎﴿٢﴾‏ اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ ‎﴿٣﴾‏ الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ ‎﴿٤﴾‏ عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ ‎﴿٥﴾‏} صدق الله العظيم [العلق]؟

جا ئەم دواندنە تایبەت نیە بە محمد پێغەمبەری اللە؛ بەڵکو تایبەتە بەخاوەنی زانستی کتێب -ئیمام مەهدی- (ئەو مرۆڤەی کە اللە فێری بەیان کردنی کردووە بەخوێندنەوە) لەبەرئەوەی جبریل بە کتێبێک لەکاغەز دانەبەزی بۆ سەر محمد پێغەمبەری اللە تا پێی بڵێت بخوێنەوە، جا اللە دەزانێت پێغەمبەرەکەی نەخوێندەوارە نەدەخوێنێتەوەو نە دەشنوسێت، وە بەهۆی نەخوێندەواریەکەشی ئەهلی کتێبەکان دڵنیابوون بە ڕەوانەکردنەکەی محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؛ بەڵکو گەورەتر لە یەقین و دڵنیاییەکەی ئەو بە پێغەمبەرێتیەکەی هەرلەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَإِن كُنتَ فِي شَكٍّ مِّمَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ فَاسْأَلِ الَّذِينَ يَقْرَءُونَ الْكِتَابَ مِن قَبْلِكَ ۚ لَقَدْ جَاءَكَ الْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ ‎﴿٩٤﴾‏ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِ اللَّهِ فَتَكُونَ مِنَ الْخَاسِرِينَ ‎﴿٩٥﴾‏ إِنَّ الَّذِينَ حَقَّتْ عَلَيْهِمْ كَلِمَتُ رَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ ‎﴿٩٦﴾‏ وَلَوْ جَاءَتْهُمْ كُلُّ آيَةٍ حَتَّىٰ يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ ‎﴿٩٧﴾‏ } صدق الله العظيم [يونس].

جا ئایا بەهۆکاری یەقین و دڵنیاییەکەی زانایانی نەوەی ئیسرائیل و نەصارا دەزانی؟ ئەمە لەبەرئەوەبوو چونکە ئەو نەخوێندەواربوو نە دەیخوێندەوە نە دەشینوسی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ ۚ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ ۙ أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ‎﴿١٥٧﴾‏} [الأعراف].

خۆ ئەگەر بیخوێندبایەوەو بینوسیبا ئەوا بەتاڵکەرەوەکانیان دنیایان پڕ دەکرد له شک و گومان بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللەی پایەبەرز: {وَمَا كُنتَ تَتْلُو مِن قَبْلِهِ مِن كِتَابٍ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ ۖ إِذًا لَّارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ ‎﴿٤٨﴾‏ بَلْ هُوَ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ فِي صُدُورِ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا الظَّالِمُونَ ‎﴿٤٩﴾‏} صدق الله العظيم [العنكبوت].

جا سەرەڕای ئەوەی ئەو نەخوێندەوار بوو بەڵام حوکمەکەیان بینی لەنێوانیان لەو شتانەی کە جیاوازو ناکۆک بوون دەربارەی؛ بەڵکو حوکمێکی قەناعەت پێکەر بۆ عەقڵی هەموویان جا زانیان ئەو حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ هَٰذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ‎﴿٧٦﴾‏} صدق الله العظيم [النمل].

لەوەیە توێژەر ئەندازیار ماهر بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی شک و گومان بەتەواوی دایپۆشیوم دەربارەت، ئایا پێمان ناڵێیت لەوەی اللە فێرتی کردووە؟ وە لەسەرتە بزانی ئەندازیار ماهر زمان پاراوێکی زۆرزانە لە ڕەوانبێژی و بەیاندا". جا لەپاش ئەمە ئەو خەلیفەی ڕەحمانەی کە مرۆڤ و جن ناتوانن بیبەزێنن ئەگەر کۆشببنەوە بۆی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: من اللە بەڕاست دادەنێم بەوەی کتێبێکی لە کاغەزی دانەبەزاندۆتە سەر محمد پێغەمبەری للە - دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی-، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَابًا فِي قِرْطَاسٍ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ ‎﴿٧﴾‏ وَقَالُوا لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌ ۖ وَلَوْ أَنزَلْنَا مَلَكًا لَّقُضِيَ الْأَمْرُ ثُمَّ لَا يُنظَرُونَ ‎﴿٨﴾‏} [الأنعام].

جا چۆن پێی دەڵێت بخوێنەوە (اقرأ)؟! بەڵکو یەکەم سوڕەت کە بەسەر محمد پێغەمبەردا دابەزی بریتی بوو لەم سوڕەتەی کە ئەو بانگەوازە هەڵدەگرێت کە بە دواندنی خەڵکی دەست پێ دەکات بۆ لای تەوحیدی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و هاوبەشی، کە بریتیە لەم سوڕەتەی اللە دەناسێنێت کە خەڵکی بانگەواز دەکات بۆ لای پەرستنی وە ناساندنی سیفاتە زاتیەکانی اللە هەڵدەگرێت، ئەویش بریتیە لە سورەتی (الٳخلاص): {قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ‎﴿١﴾‏ اللَّهُ الصَّمَدُ ‎﴿٢﴾‏ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ‎﴿٣﴾‏ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ ‎﴿٤﴾‏} [الإخلاص].

کە ئەوکاتە شەوی ناوەڕاست بوو لە ڕەمەزان لەدوای ئەوەی محمد پێغەمبەری اللە ژەمی عیشای خوارد جا سەرکەوتە ئەم ئەشکەوتەی کە لەسەرووی ئاوەدانی مەککەوە بوو بۆ بیرکردنەوە لەمەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی؛ لە اللە ی دەویست هیدایەتی بدات بۆ لای حەق لەبەرئەوەی ئەو قەناعەتی نەبوو بە پەرستنی ئەوەی باوک و باپیرانی لەسەری بوون بەڵکو خۆی لە ژمارەیەک ڕێگای جیاوازەوە دەبینی؛ جا ڕێگای گەلەکەی ئەوانە بوون کە بتەکانیان دەپەرست وە یەهودیش ئەوانە بوون کە دەڵێن عوزەیر کوڕی اللە یە، نەصاڕاش ئەوانەن کە دەڵێن مەسیح کوڕی اللە یە، جا فریشتەکان و جبریل دابەزین جا ڕوحی پیرۆز -جبریل- خۆی خستە سەر پیاوێکی تەواو لەبەردەستی محمد پێغەمبەری اللە جا هاتەپێش بۆلای محمد پێغەمبەری نەخوێندەوار، جا محمد یش بە ترس و تۆقینەکەیەوە هەڵسایەوەو دەیویست شیرەکەی هەڵبکێشێت جبریلیش دەستپێشخەری کردو بەدەستی ڕاستی دەستی ڕاستی محمد ی گرت تا شیرەکەی لەکاڵانەکەی بهێڵێتەوە، وە بەدەستەکەی تریشی کراسەکەی محمد پێغەمبەری اللە ی گرت، وە بەڵێ ئەوەم بەدی کرد لە مەحکەمی قورئانی گەورە کە بەڕاستی ڕایکێشا بۆ لای خۆی جا پێی فەرموو "بڵێ (قل)". جا محمد یش فەرمووی: "چی بڵێم؟" ئەویش جارێکی تر دووبارەی کردەوەو فەرمووی: "بڵێ (قل)". جا پێغەمبەریش فەرمووی: "چی بڵێم؟" ئەویش فەرمووی: "{ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ‎﴿١﴾‏ اللَّهُ الصَّمَدُ ‎﴿٢﴾‏ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ‎﴿٣﴾‏ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ ‎﴿٤﴾‏}" صدق الله العظيم [الإخلاص].

جا لەپاش ئەمە ئەو پیاوەی کە خۆی خستبووە سەر بەشەرێکی تەواو ون بوو، جا محمد پێغەمبەری اللە لەکێوەکە دابەزی بەئاڕاستەی ماڵەکەی لە مەککە جا گەیشتە ماڵەکەی و دڵەکەی دەلەرزی لەبەر ترس و تۆقین جا ڕاکشا لەسەر جێگاکەی و بە هاوسەرەکەی وت کە کچی خوەیلد بوو: "دامپۆشە". ئەویش بە بەتانی دایپۆشی و فشاری لەسەر سنگی دەکرد تا ترسەکە لەدڵی بڕوات و نەمێنێت جا وتی: "ئەی محمد ئارامبەوە لەترس و تۆقینەکەت چی تۆی تۆقاندووە ڕوحم بەفیدات؟" جا ڕۆیشت و پەرداخێک ئاوی بۆ ئامادەکرد لەم کاتەدا ترس و تۆقێنەکە ڕۆیشت لێی جا لەپاشان ئەوەی کە ڕوویدابوو بۆی گێڕایەوەو پێی وت بەوەی یەکێک لەبەردەستی خۆی خستۆتە سەرشێوەی پیاوێکی تەواو کە دەیوت ناوەکەی ڕوحی قودس فریشتە جبریلە جا وتی: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ‎﴿١﴾‏ اللَّهُ الصَّمَدُ ‎﴿٢﴾‏ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ‎﴿٣﴾‏ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ ‎﴿٤﴾‏ } صدق الله العظيم.

جا داوای لێکرد جارێکی تر هەواڵەکەی بۆ بگێڕێتەوە ئەویش هەمان شتی بۆ گێڕایەوە پاشان بۆ جاری سێیەم داوای لێکرد ئەویش هەمان قسەی وتەوە بەبێ هیچ جیاوازیەک لەوشەیەکیشدا جا لەپاش ئەمە بە تەواوی دایپۆشی بە بەتانی، جا ڕۆیشت بۆ لای کەسێک لە بەرئەوەی ئەو بەحاڵەکەی خۆیەوە کەمێک لە ژووری نوستنەکەی جێی هێشتبوو بەتەنیایی جا جبریل ئامادەبوویەوە لەلای دروودو سڵاوی لێبێت جا بەبانگ کردن پێی وت: {يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ ‎﴿١﴾‏ قُمْ فَأَنذِرْ ‎﴿٢﴾‏ وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ ‎﴿٣﴾‏ وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ ‎﴿٤﴾‏ وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ ‎﴿٥﴾‏} صدق الله العظيم [المدثر].

ئینجا ون بوو جا دیسان ترس و تۆقینەکەی بۆ گەڕایەوە جا هاوسەرە پیرۆزەکەی ئامادەبوو ئەویش پێی وت پیاوێک لەلای ئامادەبوو لەدوای دەرچوونەکەی ئەو جا وتی: {يَا أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ ‎﴿١﴾‏ قُمْ فَأَنذِرْ ‎﴿٢﴾‏ وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ ‎﴿٣﴾‏ وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ ‎﴿٤﴾‏ وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ ‎﴿٥﴾‏} صدق الله العظيم.

ئەویش پێی وت: "ئارامبەوە لە ترس و تۆقینەکەت هەرگیز اللە ڕیسوات ناکات" وە جلەکانی لێ وەرگرت تا پاکی بکاتەوە جا جلەکانی گۆڕی بەجلی تر، جا بارودۆخەکە سوک نیە خۆشەویستەکانم لەبەر اللە، اللە حیکمەتێکی گرنگی هەیە لەسەرەتادا ئەویش تا ئەمە لە بیرو هزردا بچەسپێت و بۆ هەمیشە ئەم بارودۆخە لەیاد نەکات.

بەهەرحاڵ ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە ماهر شاهێدی دەدەم بە اللە بەوەی تۆ دووڕوو نیت، جا ناکرێت بۆ پشتیوانەکان ئازارت بدەن یان سوكایەتیت پێ بکەن جا با لە اللە بترسن، عەیبەکەت تەنها ئەوەیە تۆ وا گومان دەبەی عەقڵێکی گەورەت هەیە، بەڵام تۆ لە کونی دەرزیەوە دەبینی وە ئەوەی لەلاتە لە زانستی پێشینەکان سەرگەردانی کردووی.

وە ئەی پیاو من دەتبینم دەمەقاڵێم لەگەڵدا دەکەی بەزنجیرەکانی مێشوولە شاراوەکەی خوێن کە خاوەن جەنگێکی جیهانیە وە دەمەقاڵێم لەگەڵ دەکەی بە نیشانە بەڕاستدانەرەوەکان، وە هەرچەندە نەشتهەوێت ئەوا دەڵێم: بەڕاستی زیندووەکە مردووە. جا وەرە محمد بن سەلمان زیندوو بکەوە ئەگەر لە ڕاستگۆیانی، یان دەتەوێت اللە تۆش بکات بە پەندو نموونەیەکی تازە بۆ ئەوانی تر؟! جا لەبەرچی پەستان ناخەیەسەر دمارت تا دەرکەوێت جا محمد بن سەلمان قسە لەگەڵ جیهان بکات هەروەکو بەڵێنیان دابوو -ئەوانەی چاودێری وتارەکانی دەکەن- جا لەم کاتەدا وەرە بەڵگەم بەسەردا بهێنەوە، دوورەو زۆر دوورە..جا هەرگیز ناتوانێت -بە مۆڵەتی اللە- تا ئەوکاتەی وشتر دەچێتە کونی دەرزیەوە جا ئەمەیان بڕیاری لەسەر دراوە ئەی ماهر جا لە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بترسە، وە مردنی کلینیکی بریتیە لەمردنی ڕاستی، بەڵکو تۆ سەرکردە خراپەکان دەبینی ڕاستگۆتربن لە ناصر محمد یەمانی! جگە لەوەی من بەڵێنت پێ دەدەم هەرگیزاو هەرگیز ناتدوێنم ئەگەر بێتو محمد بن سەلمان وتارێک پێشکەش بکات یان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی نوێ ببەستێت دوورەو زۆر دوورە.. بەڵکو دواتر ڕوخسارێکی زۆر لە سەر شاشەکان ون دەبن، وە من بەداخ و ئەسەفی تۆ نیم بەڕاستم دابنێی، وە ئەگەر سوێندت خوارد ئەوا سوێند بەحەق بخۆ سەرەڕای ئەوەی نەشتەوێت، اللە ش حەق هەر دێنێتەجێ، جا چۆن اللە خەلیفەکەی خۆی ڕیسوا دەکات ئەی ماهر؟! جا گومانت چیە بەو کەسەی اللە ی لەگەڵدایە؟ جا ئایا دەبینی ڕیسوا یان شەرمەزار بێت؟ جا هەرگیز اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ڕیسوا ناکات جا حوکم هەر بۆ اللە یەو چاکترین جیاکەرەوەکانە.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
____________