ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
28 - ذو لقعدە - 1443 کۆچی
27 - 06 - 2022 زایینی
06:45 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...14#post_388014
______________


نوری ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان شەیتانەکان دەسوتێنن، نەک کارەباو خنکاندن و لێدان؛ جا لە اللە ی خاوەن تۆڵەی بە زەبرو توند بترسن ئەی ئەوانەی ڕوقیەی شەرعی دەخوێننەوە ..


اقتباس المشاركة :
سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەت و گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونەکەی اللە تان لەسەربێت... ئاوات دەخوازم فەتوای ئیمامەکەم ببینم دەربارەی مەمسوسەکان یان ئەوانەی گومانیان لێدەکرێت سیحرو کاری جادویان لێکرابێت یان چاویان لێدرابێت یان ئیرەیی و حەسودی..ئایا ڕەوایەو دەبێت بۆ ئەو شێخەی کەوا قورئان دەخوێنێت لەسەر نەخۆشە توشبووەکە بە مەس یان سیحر یان چاولێدراو یان حەسودیەکە ئایا ڕەوایە بە سۆندەی ئاو لێی بدات بەو پلەیەی کەوا پێستەکەی شین ببێتەوە لەبەر توندی لێدانەکە ؟!!..
بۆ بینینی پرسیاری پرسیارکارەکە بەتەواوی سەردانی ئەم بەستەرە بکە:
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=387637
انتهى الاقتباس من ام عبدالله القدسي
انتهى الاقتباس
سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە لەسەر ئێوەش، جا ئەوە چ نەفامیەکە وە چ شێخێک ئەوە دەکات؟! چۆن لێدان و لەکارەبادان یان خنکاندن بەکاردەهێنێت بۆ پچڕاندنی ئۆکسجین؟! جا ئەگەر خنکاندنەکە بۆ ماوەی پێنج خولەک بەردەوام بوو ئەوا بێگومان مرۆڤەکە دەمرێت یان تووشی تێکچوون لە مێشکدا دەبێت بەهۆی پچڕانی ئۆکسجینەوە لێی، لەبەرئەوەی گوشینی قوڕگ بۆ خنکاندن لەبنەڕەتدا ئەو نەفسە ناخنکێنێت کەوا لە سیدا هەیە؛ بەڵکو ئەو دەمارانە دەپچڕێنێت کەوا لەتەنیشت ملەوەن جا ئۆکسجین لە مێشکدا دەپچڕێنێت بەهۆی پەستان خستنە سەر دەمارە ئازاردراوەکان بۆ مێشک، جا ئەوە ترسناکە لەسەر مێشکی مرۆڤ و نەفامیەکی گەورەیە، وەبەهەمان شێوە کارەباو لێدان جا ئەوە زیان بە مرۆڤە نەخۆشەکە دەگەیەنێت و زیان بە شەیتانەکە ناگەیەنێت، بەڵکو نوری ئایەتە (پەنا پێگرتنەکان و ئایەتەکانی تەوحیدو تەسبیح و بەپاک گرتن بۆ پەروەردگاری هەموو جیهان) شەیتانەکان دەسوتێنن هەر لەبەرئەوەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ۙ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا ‎﴿٨٢﴾‏} صدق الله العظيم [الإسراء].

لەبەرئەوەی قورئان نورەو شەیتانەکان دەسوتێنێت بەشێوەیەکی گشتی جا ئەگەر لە نەخۆشە باوەڕدارەکاندا بن یان لە دووڕوەکان، جا کاتی خۆی لە دووڕووەکان هەبوون لە کۆڕو دانیشتنەکانی قورئاندا ئامادە دەبوون لە مزگەوتدا، محمد پێغەمبەری اللە ش فەرمانی بە هەندێک لە هاوەڵەکان دەکرد بەوەی قورئان بخوێننەوە هەتاکو پێغەمبەر دەیفەرموو: "بەسە" تاکو ڕوونی بکاتەوە لەوەی اللە ویسوویەتی لە ئایەتەکان، بەڵام لەمیانەی قورئان خوێندنەوەکەی ئەوانەی دەیانخوێندەوە دووڕوەکان مەسی شەیتانەکانیان تێدا دەسوتا، وەلەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری اللە وەستابوو لەبەرامبەریان و پێغەمبەر سەیری ڕووی دانیشتوەکانی دەکرد لە مزگەوتدا؛ جا چەند ڕووێکی گڕژو تاڵ و ڕەشهەڵگەڕاوی دەبینی؛ جا لە ڕووی ئەوانەی کەوا بێباوەڕبوونە مەسی شەیتانی دەناسیەوە، جا ڕووەکانی ئەوانی دەبینی گڕژو تاڵ و ڕەشهەڵگەڕاون کەوا خەریکبوو دەستدرێژی بکەنە سەرئەوانەی قورئان دەخوێننەوە؛ بەو مانایەی دەیانویست دەستیان درێژ بکەن بۆ لێدان لەوانەی قورئانەکە دەخوێننەوە ئەمەش بەهۆی سوتانی مەسی ئەو شەیتانانەی کەوا تێیاندا بوون، بەڵام بەگوێرەی فەتوایەکەی اللە هیچ شتێک توندتر نیە لە سوتاندنەکەی نوری قورئان بۆ شەیتانەکان تەنها ئاگری دۆزەخ نەبێت بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ تَعْرِفُ فِي وُجُوهِ الَّذِينَ كَفَرُوا الْمُنكَرَ ۖ يَكَادُونَ يَسْطُونَ بِالَّذِينَ يَتْلُونَ عَلَيْهِمْ آيَاتِنَا ۗ قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَٰلِكُمُ ۗ النَّارُ وَعَدَهَا اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ‎﴿٧٢﴾‏} صدق الله العظيم [الحج].

وەمەبەستی اللە ی پایەرزیش لەم فەرموودەیەی: {قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَٰلِكُمُ ۗ النَّارُ وَعَدَهَا اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ‎﴿٧٢﴾‏}، بەو مانایەی ئاگری دۆزەخ سوتاندنەکەی توندترە لە سوتاندنەکەی قورئان، هەر لەبەرئەوەش مەمسوسەکان دەبینن هاوار دەکەن کاتێک قورئان خوێنەکە قورئان دەخوێنێتەوە لەبەر سوتاندنەکەی نوری قورئان هەرلەبەرئەوەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَٰلِكُمُ ۗ النَّارُ وَعَدَهَا اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ‎﴿٧٢﴾‏} صدق الله العظيم.

وەهەرچی ئەوکەسەیە کەوا ئازارو ئەشکەنجەی نەخۆشەکان دەدات بە لێدان و کارەباوە جا ئەوە زیاتر نەخۆشەکە ئازار دەدات لەوەی مەسەکە ئازار بدات، وە ئەگەر مەسەکە دەریشکەوت بە ئازارەوە جا ئەوە فێڵێکە تاکو خوێنەرەکە واز بهێنێت لەخوێندنەوەی قورئان لەسەری. جا اللە بەڕاست دابنێن و ئەوانە بەڕاست دامەنێن کەوا قسە لەسەر اللە دەکەن لەکاتێکدا ناشزانن.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان خەلیفەی اللە مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
_____________