ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
27 - سەفەر - 1444 کۆچی
23 - 09 - 2022 زایینی
01:17 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=397130
_________

وتاری ڕۆژی هەینی بەکۆمەڵی پیرۆز..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وەدروودو سڵاو لەسەر خۆشەویستی دڵم لەبەر خۆشەویستی پەروەردگارەکەم دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد پێغەمبەری اللە و ئەوەشی شوێنی کەوتووە لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان وەلەجیهانی ئاسمانی سەروو تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان لەدوای ئەوە..

ئەمەش ئەم هەواڵە دڵنیایەیە بۆ ئێوە دەربارەی ئەو گەلەی لەم ئوممەتەدان کەوا بەڵێنەکەی اللە یان قۆستۆتەوە بەوەی ئەو بەندانە ڕازی بکات کە لە پەروەردگارەکەیان ڕازی دەبن جا لە ڕۆژی گەیشتنەوە پێی نیعمەت و موڵکێکی گەورەیان نیشان دەدات؛ جا ئەوانیش لەم کاتەدا چاوەکانیان بەتوندی فرمێسک دەڕێژێت بەشێوەیەک فریشتەکان نەیانبینیوە تەنها لەشێوەی گریانی ئەوانەی لە ئاگردان، جا لە ناخیاندا دەڵێن: ئەی پەرستراوی هەموو خەڵکی جیهان، چۆن ڕازی بین لەکاتێکدا بەڕاستی تۆ حاڵی خۆتت پێوتوین کە لەنەفستدا دەفەرمووی: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ‎﴿٣٠﴾‏ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ‎﴿٣١﴾‏ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ‎﴿٣٢﴾‏} صدق الله العظيم [سورة يس]؟!"

وە زمان حاڵیان دەڵێت: "ئەی خۆشەویسترین کەس لەلامان ئەی خۆشەویسترین کەس لەلامان جا بەڕاستی ئێمە تۆمان ناسی وە خۆشمانویستی و ئێمەش وا لەژیانی دنیا داین جا سوێند بە شکۆمەندی و ڕووی بەرزو پیرۆزو گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەت هەرگیز ئەوە ناگۆڕینەوە؛ جا هەرگیز ڕازی نابین هەتا تۆ ڕازی دەبیت."

ئەوانە ئەم گەلەن کە اللە بەڵێنی دابوو بە ناردنیان لەو کاتەی باوەڕداران لەئایینەکەیان هەڵدەگەڕێنەوە، جا سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیاندایەو پەروەردگاری عەرشی گەورە ئەوان لەم ئوممەتە دان وە زۆرێکیش لەوان ناناسم.

وە ڕێگاش دەدەین بە بەرزکردنەوەی ئەم بەیانە بۆ کۆکراوەی بەیانەکان بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَتَوَلَّ عَنْهُمْ فَمَا أَنتَ بِمَلُومٍ ‎﴿٥٤﴾‏ وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَىٰ تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ ‎﴿٥٥﴾‏ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ‎﴿٥٦﴾‏ مَا أُرِيدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَن يُطْعِمُونِ ‎﴿٥٧﴾‏ إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ ‎﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [سورة الذاريات].

جا ئەمە ڕاستی ناوە هەرە گەورەکەی اللە یە؛ کە بریتیە لە گەورەترین نیشانە اللە پشتگیری پێ لە خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی کردووە، جا چاوەڕێی چ نیشانەیەک دەکەن گەورەتر بێت لەمە؟ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە! بەڵام ئەم نیشانەیە تایبەتەو تەنها ئەوانە دەیبینن کە اللە بەڵێنی داوە بە ڕەوانەکردنەکەیان لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەوکاتەی باوەڕداران لەئایینەکەیان هەڵدەگەڕێنەوە، جا وا بەڵێنەکەی اللە هات بە ڕەوانەکردنی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ‎﴿٥٤﴾} صدق الله العظيم [سورة المائدة].

جا سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت زیندووی ڕاگری سەرپەرشتیار بەڕاستی ئەمە گەورەترین و مەزنترین ڕێزو چاکەیە لە کتێبدا بەهەموو شێوەیەک (ئەوانەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت)، وەبەهۆی ئەوەی ئەوان زۆرترین و توندترین خۆشەویستیەکەیان بۆ اللە یە وەلەبەرئەوەی بەحاڵی پەروەردگارەکەیان زانیوە بۆیە دڵەکانیان پشتدەکاتە ئەوەی ڕازی بێت هەتا ئەوکاتەی نەفسی پەروەردگارەکەیان ڕازی دەبێت خۆشەویسترین شت لەلای نەفسیان.

ئیتر پێنووسەکان هەڵگیرانەوەو کاغەزەکانیش وشک بوونەوە.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی.
__________