ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
08 - ڕەبیعی دووەم - 1444 کۆچی
02 - 11 - 2022 زایینی
05:20 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=115446
__________


چەندە بەیادهێنانەوەیەکی چاک و نایابە، جا ئایا کوێرو بینا یەکسانن؟! جا جیاوازیەکە گەورەیە؛ جا ئایا ئەوەی لە تاریکاییەکاندا بێت دەتوانێت لەپی دەستیشی ببینێت؟! ناتوانێت! هەرچی ئەوکەسەیە کە لە ڕۆشنایی دایە ئەوا بینایە بە هەموو شتێک؛ جا ئایا تاریکاییەکان و ڕۆشنایی یەکسان دەبن؟!

جا چەندە بەیادهێنانەوەیەکی چاک و نایابە بەیانی حەقی زیکر بەپێنووسەکەی خەلیفەی اللە مەهدی هەڵبژێردراوی حەق لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای زاڵەوە؛ بەڵکو خەڵکانێکی زۆری پێ هیدایەت دەدەن بەهۆی ئاشکراکردنی ڕێگای پیلانی شەیتانە جن و مرۆڤەکان بە درێژایی سەردەمەکانی یەکەم تاکو ئەمڕۆکەمان، جا هەروەک چۆن -شەیتانە جن و مرۆڤەکان- هەمان ڕێگای بەربەستدانانەکەیان لەبەرامبەر بەڕاستدانانی پێغەمبەرو نێردراوەکانی اللە بەیەکتر ڕاگەیاندووە بەهەمان شێوە هەمان ڕێگای بەربەستدانانیان بۆ موسڵمانان و خەڵکی جیهان لەبەرامبەر بەڕاستدانانی خەلیفەی اللە مەهدی ئوممەتەکانی جیهان ناصر محمد یەمانی بەیەکتر ڕاگەیاندووە.

جا اللە سوپاست بکات ئەی (یوسف القرن) بۆ بەیادهێنانەوەی پشتیوانەکان و ئەوانەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن لەهەموو خەڵکی جیهان بەم بەیانە کۆنەی کە چەندین ساڵە نوسیومانە، جا هیچ گۆڕینەوەیەک بۆ حەق نیە
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=275758

جا ئەوکەسەی عەقڵەکەی خۆی بەکارهێنا ئەوا لێرەدا سەرجەم شەیتانە جن و مرۆڤەکان دەستەوسان دەبن لەوەی ڕێگا بگرن لەم کەسەی عەقڵەکەی بەکاردەهێنێت بەوەی بینا بێت بە ڕێگای ڕاست بۆ لای اللە؛ بەڕاستی پەروەردگارم لەسەر ڕێگایەکی ڕاستە، دوورەو زۆر دوورە بەوەی حەقی لای پەروەردگارەکەیان ببینن تەنها ئەوانەی عەقڵەکانیان بەکاردەهێنن جا بیر لەزانست و مەنتقی بانگەشەکارەکەی لای اللە دەکەنەوە بەر لەوەی بڕیاری لەسەر بدەن؛ جا لە دەسەڵاتی زانستەکەی بیر دەکەنەوە؛ بەوەی ئایا بانگەواز دەکات بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەیان ئایا عەقڵ و مەنتق قبوڵی دەکات بەگوێرەی فەتواکەی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {۞ قُلْ إِنَّمَا أَعِظُكُم بِوَاحِدَةٍ ۖ أَن تَقُومُوا لِلَّهِ مَثْنَىٰ وَفُرَادَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا ۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ لَّكُم بَيْنَ يَدَيْ عَذَابٍ شَدِيدٍ ‎﴿٤٦﴾‏} صدق الله العظيم [سورة سبأ]؟

هەرچی ئەوانەن کە ئامۆژگاریەکەی اللە یان ڕەت کردۆتەوە -بەوەی عەقڵەکانیان بەکاربهێنن- ئەوا بەڕاستی ستەمێکی گەورەیان لەخۆیان کردووە دەرحەق بە خۆیان بە بەکارنەهێنانی عەقڵ وە درکیان بەوە کردووە لەدوای درەنگ کەوتن و بەسەرچوونی کاتەکە هەر لەبەرئەمە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ‎﴿١٠﴾‏ فَاعْتَرَفُوا بِذَنبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَابِ السَّعِيرِ ‎﴿١١﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الملك].

جا هەمیشە بەیاد بهێنەوە چونکە بەیادهێنانەوە سود بە باوەڕداران دەگەیەنێت، جا حیکمەتەکە بریتیە لە بەکارهێنانی عەقڵ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:{يُؤْتِي الْحِكْمَةَ مَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُؤْتَ الْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْرًا كَثِيرًا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ‎﴿٢٦٩﴾‏} صدق الله العظيم [سورة البقرة].

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
______________